پڕۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ کۆنگرەی 14
03تا06-11-2022
#دهۆک#
#پارتی دیموکراتی کوردستان# پارتێکی دیموکراتی نیشتمانیی جەماوەرییە، بڕوای بە مافەکانی مرۆڤ، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی بەردەوام، فرەیی سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری، پێکەوەژیانی ئاشتییانە، ئازادییەکان و یەکسانی، مافی بڕیاردانی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان هەیە، بە شێوازە دیموکراسی و مەدەنییەکان لەسەر بنەمای بیروباوەڕ و ڕێبازی بارزانی نەمر تێدەکۆشێت و سوود لە ئەزموونی گەلانی دیکەش وەردەگرێت.
لە 16-07-1946 بە سەرۆکایەتیی (مەلا مستەفا بارزانی) دامەزراوە. سەرەتا ناوی (پارتی دیموکراتی کورد) بووە و لە کۆنگرەی سێیەمدا کە لە 26-01-1953، لە شاری #کەرکووک# بەستراوە بڕیار درا ناوی ئەو حزبە بکرێتە (پارتی دیموکراتی کوردستان) . [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=494958&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی پڕۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ کۆنگرەی 14=KTML_Link_External_End=