لە سلێمانى مەراسیمێک لە ساڵیادی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک بەڕێوەچوو
#26-06-2023#
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 51 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی گەلی کورد حەسەن زیرەکدا، لەلایەن گرووپ و کۆمەڵە و ددەزگایەکەوە مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ئەو هونەرمەندە لە شاری سلێمانی سازکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخی گشتی شاری سلێمانی، لەیادی 51 ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد حەسەن زیرەکدا، کۆمەڵەی هورنەری میللی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ ماڵی کەلتووریی سۆفی کەریم، گرووپی هونەریی دڵخواز، دەزگای میدیایی گەڕیان، مەراسیمێکیان بۆ یادهێنانەوەوەی هونەرمەندە سازکرد و تێیدا، چەندان بەرهەمی ئەو هونەرمەندە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لەمەراسیمەکەدا چەندان کەسایەتی و هورنەرمەند ئامادەییان هەبوو، ژیاننامەی هونەرمەند حسێن زیرەک بۆ ئامادەبوان خوێنرایەوە و 30خەڵاتی حەسەن زیرەک بەخشرایە ئەو هونەرمەند و گرووپانەی کە یادی ئەو هونەرمەندەیان بەرز ڕاگرتووە.
هونەرمەند حەسەن زیرەک لە ساڵی 1921 لە گوندی هەرمێلەی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی 1953دا یەکەم گۆرانیی خۆی لە بەغدا تۆمار کردووە، بەهۆی دەنگییەوە توانیویەتی لە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی گەورە پەیدابکات، خاوەنی سەدان گۆرانییە، ئەم هونەرمەندە دوای تووشبوونی بە شێرپەنجە و ساڵێک ململانێ کردن لەگەڵ نەخۆشییەکەدا، لە ڕۆژی 26ی حوزەیرانی ساڵی 1972 کۆچی دوایی کردووە.[1]