نووسەر: #ئاری عوسمان خەیات#
ئەگەر #مەملەکەتی گورگەکان#ى شاعیر و نووسەر #حەمەسەعید کەلاری# بخوێنینەوە، کە تازەترین بەرهەمی ناوبراوه و #دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی# لە کۆتایی ساڵی 2009دا بۆی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، ئەوا یەکەم پرسیارێک، کە بەلامانەوە سەرهەڵەدا، بریتییە لەوەى: ئاخۆ ئەم تێکستە لەچ فۆرمێکی ئەدەبیدا خۆی دەبینێتەوە؟ بەدەر لەوەى خودی نووسەر هیچ ئاماژەیەکی بەبابەتی تێکستەکەی خۆی نەداوە، تا خوێنەر بزانێ سەر بە چ فۆرم یان ژانرێکی نووسینە، بۆیە دیاریکردنی وەڵامێکی بنەڕەتی بۆ ئه و پرسیارە، کارێکی ئاسان نییە، چونکە دواجار دەبینین له و مەملەکەتەدا تێکەڵاوبوونێکی بەرچاو هەیە لەنێوان فۆرمە جیاوازەکانی چیرۆک و هونەری گێڕانەوه و سەربورده و ژیاننامەدا، ئه و حاڵەتەش وایکردووە، نەتوانین بەئاسانی، وەکچۆن (بۆنمونە) دوو ڕەگەزی (سالب و موجب) لێکجیا دەکەینەوە، ئاوا بەوشێوەیەش ناتوانین ئەم تێکستە بەبڕیارێکی ڕەهاو کۆتایی لە بۆدەقەی تەنیا یەک فۆرمی گشتی و دیاریکراودا قەتیس بکەین، ئەگەرچی ڕەنگە لەهەندێ شوێندا بەپێی پێویست و خواستی نووسەر، شێوە فۆرمێک زیاتر بەکارهاتووە تا شێوەیەکی تر.. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=502363&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی مەملەکەتی گورگەکان دەقێکی هەمیشە کراوە، سەفەرێکی بەردەوام=KTML_Link_External_End=