ناو: ئارام
نازناو: ئارام گەڵاڵی
ساڵی لەدایکبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئارام گەڵاڵی، لە ساڵی 1982 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، ساڵانی سەرەتای ژیانی لە سوید ژیاوە و لە ئێستادا (2023) دانیشتووی ئەمریکایە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کیمیایی، هەروەها بەکالۆریۆسی لە زانستی بایۆتەکنەلۆژیا هەیە، جگە لەوەش چەندین بڕوانامەی ماستەری لە بوارەکانی زانست بەدەستهێناوە، کە یەکێکیان لە هەڵسەنگاندنی کوالێتی لە زانستە دەرمانییەکان (بایۆتەکنەلۆژیا) ، و یەکێکی دیکەیان لە خۆپاراستن لە شێرپەنجە و دیزاینی دەرمانسازییە.
ئارام گەڵاڵی بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکی لە پەیمانگای کارۆلینسکا لە وڵاتی سوید بەدەستهێناوە، کە گرنگی بە ڕێڕەوی ئاماژەدانی خانەیی دەدات. هەروەها یەکەم زەمالەی توێژینەوەی پۆست دکتۆراکەی، لە بواری ژەهراویبووندا بووە، کە لێکۆڵینەوەیەکە لە ڕۆڵی پیسکەرەکانی ژینگە لەسەر تەندرووستی. دووەم زەمالەی پۆست دکتۆرای لە نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن لە قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد بەدەستهێناوە.
ئارام گەڵاڵی، ژمارەیەک خەڵاتی لە بەرانبەر توێژینەوە زانستییەکان و کارەکانی وەرگرتووە، ساڵی 2018 خەڵاتی لە کۆمەڵەی شێرپەنجەی منداڵانی سوید وەرگرتووە، لە ساڵەکانی 2011 و 2012، دوو خەڵاتی لەلایەن بنەماڵەی پاشای سوید وەرگرتووە، خەڵاتێکیشی لە دامەزراوەی سویدی ئەمریکی وەرگرتووە بۆ زانستی پزیشکی کە سەرکەوتووترین کەسایەتییەکانی ئەو بوارە لە ئەمریکا و سوید و کەنەدا خەڵات دەکرێن، لە ساڵی 2021 لەنێوان 73000 لێکۆڵەردا، کە لە 140 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان کردبوو، خەڵاتی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکا بۆ یەکێک لە توێژینەوە زانستییەکان بەخشرایە ئارام گەڵاڵی. هەر ئەمەش وایکرد، کە بانگهێشت بکرێتە زانکۆی هارڤەرد، کە یەکەمین زانکۆیە لەسەر ئاستی جیهان، و دەکەوێتە شاری بۆستن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. هەروەها لە ساڵی 2023 خەڵاتی ڕۆشنترین مێشکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای پێ بەخشرا. [1]