تەورێز یەکێکە لە شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان# کە لە ئێستادا بەهۆی سیاسی تواندنەوەی ڕەگەزی کورد و کەم کردنەوەی ڕێژەی دانیشتووانی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژەی دانیشتووانی ئازەریی زیاترە لە کورد، بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا بەهەزاران نەفەر کورد لەم شارە دەژین و ڕۆژانە بە کوردی قسە دەکەن.
تەورێز (بە فارسی: تبریز، بە ئازەربایجانی: Təbriz) دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، شەشەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە.
$مێژوو$
تەورێز مێژوویەکی کۆنی ھەیە و شارێکی گرینگ بووە لە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکەدا. ڕیشەی ناوی (تەبریز) دەبێت ئازەری بێت، لە کۆندا تەورێز وتەبریز باووبوون و تەبرێز دەبێت لە تەڤرێزەوە ھاتبێت و کە لەژێر کاریگەریی فەرھەنگی فارسی بووەتە (تەبریز) . کاتی خۆی کئازەریوردانی ھەدبانی کە ھاوەڵی سەڵاحەدینی ئەیوبی بوون لە شام و میسر . ئەوانەی لە تەورێزەوە بوون شوێنەوارەکانیان ھەر بە تەورێزی ماوە. وەک مزگەوت و کۆلانی تەورێزی لە شاری دیمەشق نزیک گۆڕی عاتگە درووستکراوی ساڵی 1419ز و یادگارێکی میر غرس الدین خلیل التوریزی یە کە حاجب الحجابی میری مەملووکی دیمەشق بووە.[6] ھەروەھا کاشی تەورێزی کە لە میسر ناودارە . لە کەسایەتییە ناودارەکان کە نازناویان تەورێزیە: عەلی شاە کوڕی ئەبوبەکری تەورێزی وەزیری سوڵتان ئیبن سەعیدی مەغۆلی بوو و لە تەورێز مزگەوتێکی مەزنی بنیات نابوو.[7] ابن بطوطە لە باسی گەڕەکەکانی بەسرە ناوی میر ڕکن الدین العجمی التوریزی دێنێت کە حوکمڕانی شارەکە بوو.[8] ھەروەھا ناوی (الشیخ السوفی أبی العباس أحمد بن التوریزی) کە ھاوچەرخی محی الدین بن عربی بووە. و إسماعیل بن محمد بن أبی یزید بن الشیخ جمال الدین التوریزی.[9] شاری تەورێز پێش ھاتنی مەغۆل و ئوغووزو سەلجووق ، شارێکی بچووک بوو لەژێر دەسەڵاتی ئازەری بووه لە میرە ھەرە ناودارەوەکانی ڕەوەندی (ڕوادی) میر حسێنی ڕەوادی و میر وھشودان و میر مەملانن. ساڵی 1042 بومەلەرزەیەکی بەھێز نیوەی شارەکەی بە دانیشتووانەوە لە ناوبرد. لە ساڵی 1046 گەڕیدە ناسر خوسرەو بە تەورێزدا ڕەتبووەو باسی میر وھشودان دەکا کە میری ئەوسای تەورێز بووە و لە (سەفەرنامە) کەی شاعێرێکی دیوە ناوی قەطران بووە کە هۆنراوەی بە زمانی باوی ئەوسای ئازەربێجان ھۆنیوەتەوە بەڵام زمانی تورکی ئازەری.[10]
دانیشتووان
ژمارەی دانیشتووانی تەورێز لە ساڵی 2016 زیاتر لە 1٫500، 000 کەس بووە کە زۆربەیان ئازەربایجانین و بە زمانی ئازەری قسە دەکەن.[1]