لە شاری ئەردەبێلی وڵاتی ئێران پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ( ski ) دەستی پێ کرد .
پاڵەوانێتییەکە بە بەشداری تیمەکانی چوار وڵات بەڕێوە دەچێت و لە دەستپێکی یارییەکانی دا و بۆ ئاستی کچان چەندین یاری بەهێز لە هەردوو جۆرەکانی کاتا و کۆمێتە بەڕێوەچوو کە تێیداو لەسەر ئاستی تیمی کاتا کچانی پێشمەرگە توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن .
هەروەک لە کاتای تاک پێشمەرگە یەکەم تا سێیەم بوو ، ئەمه و لە یارییەکانی کۆمێتە ( قیتال ) دووبارە کچانی پێشمەرگە توانیان ڕکابەری بەهێز ئەنجام بدەن و لە کێشی - 47 کغم بە پلەی یەکەم و -68 دووەم بوون .
تەواوی ئەنجامەکانی کچانی پێشمەرگە لەپاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئەردەبێل بەم شێوەیە بوون .
کاتا تیمی:
( ئەوین ئامانج + ئایە ئومێد + نوا بابان ) پلەی یەکەم
کاتا تاک:
نوا بابان ...... پلەی یەکەم
ئایە ئومێد ..... پلەی دووەم
وەفا سەڵاحەدین ... پلەی سێیەم
.........
لە ئەنجامەکانی کۆمێتە:
ئایە ئومێد ....... پلەی یەکەم -47
ڕۆزا وریا ............. پلەی سێیەم -54
غەمگین ئەحمەد ..... پلەی سێیەم - 55
لانە کامەران ...... پلەی سێیەم -61
سانا سەربەست ...... پلەی دوووم -61
چراخان جعفر ...... پلەی دووەم -68
پاڵەوانێتییەکە بەردەوامی دەبێت و لە ڕۆژانی 31 ی 8 تا 1 ی 9 ی 2023 ڕکابەرییەکانی ئاستی کوڕان لە تەمەنەکانی 14 ساڵ تا پێشکەوتوان بەڕێوە دەچێت .
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!