بە مەبەستی گەشەسەندی یاری تۆپی پێ لەنێو فێرگە و قوتابخانەکانی تۆپی پێی سنووری شاری #سلێمانی#، فێرگەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# ڤێستیڤاڵێکی لەژێر ناونیشانی (نموونەیی و لێوانلێو لە جوانی) بۆ تەمەنەکانی 2012 بەرەو سەرەوە ئەنجام دا کە ماوەی یەک ڕۆژی خایاند.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو ڤێستیڤاڵە و بەشداری فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە فریا حەمە حەمە ساڵح سەرپەرشتیاری کارگێڕی فێرگەی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی دا، قوتابخانەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دەربەندیخان ڤێستیڤاڵێکی کوورتی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ڕێک خست کە 14 فێرگەی یانە و قوتابخانەکانی دەرەوەی یانەکان تێیدا بەشدار بوون، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە یارییەکانی لەسەر یاریگەی 979 بە شێوەی نیوە یاریگە بەڕێوەچوون کە لە یەک کاتدا دوو یاری بەڕێوە دەچوو وە ئێمەش وەک فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەشداریمان کردوو توانیمان لە کۆی 14 تیم پلەی چوارەم و جامی بەشداری خولەکە بەدەست بهێنین.
جێگەی باسە فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یەکێکە لە فێرگە چالاکەکانی خولەکان و بەشداری لە تەواوی خول و پاڵەوانێتییە فەرمی و دۆستانەکان دەکات.
[1]