ناو: مستەفا
ناوی باوک: مەزهەر
ساڵی لەدایکبوون: 1888
ساڵی کۆچی دوایی: 1946
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مستەفا مەزهەر پەروەردەکار و ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی کوردستان بوو. لە ڕشتەکانی ڕۆژنامەنووسی و خوێندن و فێرکردندا خزمەتێکی زۆری بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە.
مستەفا مەزهەر عەبدولکەریم ، کە بە مستەفا مەزهەر ناسراوە، ساڵی 1888 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. هەر لەو شارە خوێندنی ئایینی و حکومی خوێندووە. دواتر چووەتە شاری ئەستەنبوڵ و لەوێ خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
ساڵی 1913 گەڕاوەتەوە وڵات، وەک مامۆستا لە شارەکانی: نەجەف و ناسرییە و سلێمانی خزمەتی کردووە.
کە ئینگلیزەکان هاتونەتە شاری سلێمانی، وەک کەسێکی زیرەک و زمانزان، لەگەڵ هەردوو حاکمی سیاسیی ئینگلیز (مێجەر سۆن و مێجەر گۆڵد) لە ساڵانی 1920-1922 کاری کردووە.
سەرپەرشتی دەرکردنی ڕۆژنامەی پێشکەوتنی لە ڕووی نووسین و چاپکردن و کۆکردنەوەی ئابوونەی بەشدارانی ڕۆژنامەکەوە کردووە. ڕۆژنامەی پێشکەوتن لە#29-04-1920# تا #27-07-1922# بەردەوام بووە و 118 ژمارەی لێ دەرچووە.
لە دوای وەستانی ڕۆژنامەکە، مستەفا خۆی بۆ کاری مامۆستایی لە شاری سلێمانی تەرخانکردووە و چەند ساڵێک (موفەتیشی مەعاریف) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی #کەرکووک# بووە و وەک سەپەرشتیار سەردانی قوتابخانەکانی سلێمانی کردووە، لەوانە «ئەیوبیە، سلێمانی، سانیە».
دواتر بووە بە بەڕێوەبەری ناوەندی سلێمانی تا ساڵی 1935 بەردەوام بووە، پاشتر بووە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک و تا ساڵی 1939 لەو پۆستەدا ماوەتەوە.
لە ساڵی 1939-1946 بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بووە.
ساڵی 1946 بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کەرکووک کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردراوە.
پیرەمێرد بۆ مردنەکەی زۆر بەداخ بووە و بەهۆنراوە شیوەنی بۆ گێڕاوە و هۆنراوەەکەی لە ڕۆژنامەی #ژین# بڵاو کردووەتەوە:
ئاخ چی بکەین لەگەڵ چەرخی چەپگەرددا
مینای دڵمانی کێشا بەبەرددا
برینی جەرگی کولاندینەوە
چرای زانستی کوژاندینەوە
لە گردی سەیوان مەحشەر هەڵساوە
ئەم شارە تێکڕا وا خرۆشاوە
مستەفا ئەفەندی کۆچی دوایی کرد
خۆشی ئێمەشی لەتەک خۆیدا برد
(پیرەمێرد)
سەرچاوە: خەلیل عەبدوڵڵا. [1]
هەروەها مامۆستا #فایەق بێکەس# بە هۆنراوە شینگێڕیی بۆ نووسیوە.