کێک یان زانین
(ونبوونی شوناسی کورد لە زانکۆدا)
نووسینی: #کامەران محەمەد قادر#
لە بەرنامەیەکی دیاری کەناڵێکی ئاسمانییدا، کە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە کورد کێیە؟ بووە تەوەری وتووێژەکانی نێوان دوو میوانەکە! دیارە هەر لەیەکەم ڕۆژەوە هەڵوێستی جیاواز لەسەر هەریەکێک لەو دوو میوانە بەشێوەیەکی بەرفراوان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پڕ کرد، بەڵام ئەوەی بەلای بەندەوە–وەک مامۆستایەکی زانکۆ- جێگەی پرسیار بوو، وەڵامی ئەو فێرخوازانە بوو، کە لە دەرچووانی بەشی مێژووی زانکۆ بوون! ئەوان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئێوە چوار ساڵ مێژووی کوردتان خوێندووە، ئایا دەزانن بنەڕەتی کورد کێیە؟! دیار بوو کە وەڵامەکەیان نەدەزانی و وەڵامیان دایەوە: (نەخێر، لە زانکۆدا ئەوەمان پێ نەوتراوە)! ئەم وەڵامە سەرسووڕهێنەرە، حیکایەتە بەناوبانگەکەی شاژنی فەڕەنسا ماری ئەنتوانییەتی بیرخستمەوە، کە گوایە پێشنیاری بۆ جەماوەرە ڕاپەڕیووە برسییەکەی پاریس کردبوو، (بۆچی ئەگەر نانتان نییە، کێک ناخۆن؟) لێرەدا وەڵامی ئەم فێرخوازانەش لەیەک کاتدا کۆمیدی و هەم تراژیدیی بوو، ئایا بەڕاستی مامۆستایانی زانکۆ وەک شاژنە بەدبەختەکە ئەوەندە لە جیهانی فێرخوازەکانیان دابڕاون؟!.. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=582623&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کێک یان زانین (ونبوونی شوناسی کورد لە زانکۆدا)=KTML_Link_External_End=