کۆمەڵەی نەوەی خۆر کێن؟ ئامانجیان چییە؟
(komeleya nifşê rojê)
کۆمەڵەی نەوەی خۆر لە ڕێکەوتی #2024-03-17# لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە لە سۆشیال میدیا دامەزراوە -گرووپێکی ڕاستڕەوی کوردە، کۆمەڵێک گەنجی کورد، بیرۆکە و گرووپی جیاواز، کار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوەی کورد لە هۆشیاری نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەبێ جیاوازی.
ئامانجی کۆمەڵەکە پەرەپێدانی هۆشیاری و کولتوور و نەتەوەیی تاکی کورد و بەهێزکردنی کۆمەڵگەی کوردییە لە هەموو ڕوویەکەوە بەبێ جیاوازی، هەروەها بە هەموو شێوەیەکیش کۆمەڵەی نەوەی خۆر داوای ئازادی و مافی کورد دەکات.
مانای لۆگۆ و ناوەکە چییە؟
مانای لۆگۆی ئەم کۆمەڵەیە، خۆرەکەی ناو لۆگۆکە مانای نەتەوەی کوردە چونکە خۆر سیمبولی کورد و کوردستانە، نەخشەکەش هەر چوارپارچەیە بەمانایەکی تر کۆمەڵەکە بوونی هەیە لە هەر چوارپارچە، کار دەکات بۆ کورد و کوردستان و هەر چوار پارچەکە جیاوازیش ناکات لە هەر چوارپارچە.
مانای ناوی کۆمەڵەکە:
نەوە-ی + خۆر واتا چۆن وتمان خۆر سیمبولی کورد و کوردستانە لە مێژووی گەلەکەماندا خۆر بوونی هەبووە بۆیە ئێمە بە نەوەی خۆر دادەنرێین واتا ئەمە پەیوەندی بە ئایینی یەزیدییەوە نییە لە ڕووی ناوەکەوە، ئەمەش ڕاستکردنەوەیەکی تر و هەرگیز جیاوازی ئایینیش ناکات و دژی هیچ ئایینێک نین و ڕێز لە هەموو ئایینێک دەگرن. [1]
(Ahmed Nanakaly)
ئەحمەد کوردی