$کوورتەیەک لە ژینباری ئەسعەد قەرەداغی$
ئەسعەد عومەر مەردۆخی قەرەداغی، ناسراو بە ئەسعەد قەرەداغی
نووسەر، ئاکادیمگەر لە بوارەکانی هونەری مۆزیک، زانستی کیمیا و پەروەردە
خاوەن فرە بەهرەیەکی بەپێز و فرەبەرهەم
لە شاری #هەڵەبجە#/ باشووری کوردستان، ساڵی 1951ز لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندنی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە.
لە زانکۆی سلێمانی بڕونامەی B.Sc. لە بواری زانستی کیمیا ساڵی 1972-1973ز وەرگرتووە.
لە دوو دواساڵەی خوێندنیدا لە زانکۆ، لەگەڵ چەند زانکارێکی هاوکارێکیدا گۆڤارێکی زانستیی وەرزیی بەناوی گۆڤاری کۆلێژی زانستەکانی دەرکردووە و هەر بەخۆیشی سەرپەرشتیاریی کردووە.
ساڵی 1975ز بە موعید Demonstrator لە بەشی کیمیا/زانکۆی سلێمانی و دواتر لە زانکۆی سەڵاحەدین/#هەولێر#، لە بواری کیمیای ئەندامیی و ژیۆکیمیا دەستبەکاربووە.
ساڵی2000ز، بڕوانامەی B.Sc. لە بواری پەروەردە /سۆدرتۆرن/ ستۆکهۆڵم -سوید وەرگرتووە.
بۆ ماوەی ساڵێک لە بەشی ژیۆکیمیا -ناوەندی زانستگەریی-نۆڤوم Novum/ ستۆکهۆڵم دەستبەکاردەبێت و بەشداری دەکات لە چەند پڕۆژەیەکی زانستگەرییدا.
ساڵی2003ز، پیشەی مامۆستایی وەردەگرێت تا ساڵی 2018ز خانەنشین دەبێت.
بەدرێژایی ئەو ساڵانەی، لەپاڵ کارکردن و وانەوتنەوەیدا، چەندین چالاکی مژار Topic و وانینەوە و وەرگێڕان، نووسینی جۆرانجۆر پەڕاو و نامیلکەی هێناوەتە بەرهەم.
شارەزا لە زوانەکانی عارەبیی، ئینگلیزیی و سویدیی، کارکردن و لێکدانەوە لە ڕیشەناسیی Etymology وشە بۆ دانان و داڕشتن و داڕشتنەوەی زۆر لە زاراوە زانستییەکان، پەروەردە و هونەری مۆزیک بەزوانی کوردیی. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3852/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەسعەد قەرەداغی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3852/0002.JPG=KTML_Photo_End=
$لەو بەرهەمانەی لە چاپ دراون:$
. سەد کەسی یەکەمThe first Hundred، ڕێزبەندی ئەو کەسایەتییانەی زۆرترین هەژمون و کاریگەریان هەبووە لە مێژوودا د. مایکل هاررت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردیی، 1983ز.
. توخمەکانThe Elements، بە دوو بەرگ. 757/لا، لەبارەی مێژووی توخمە کیمیاییەکان/ 2006 ز.
. بنەماکانی پۆلیمەرزانیی و کارپێکردنەکانی، Principles of polymer science and their applications 447/لا، پڕۆفیسۆر د. زەنون و ئاکادیمیاگەر ئەسعەد قەرەداغی 2010ز.
. مێژووی ژمارەThe history of number، ساڵی/2010ز.
. زنجیرەی 36/ژمارە بەرەو پڕۆژەی کوردستانیی ستراتیژیی د.ئەحمەد خەلیل/بەعارەبیی، ئەسعەد قەرەداغی/ بە کوردیی/2011ز.
. تەنگەوەرییالمزایقە Bullying، 177/لا، وانینەوەیەکی پەروەردەیی لەبارەی دیاردەی توندوتیژیی تەنگەوەریی لە خوێندنگە بنەڕەتییەکاندا، بەزوانی عارەبی/2013ز.
. چوار توخمە دێرینەکانی سرووشت The four classical elements in nature، دوو بەرگ، 930/لا،
پڕۆفیسۆر د. زەنون، ئاکادیمیاگەر ئەسعەد قەرەداغی2021 ز.
. داڕشتن و لێکدانەوەی چەندین وشەی زانستیی و نووسینی بابەتی ڕۆشنبیریی فرەلایەن.
$نووسین و چالاکییە هونەرییەکانی$
. لە بواری هونەردا، مۆزیکژەن و سترانبێژ، زۆر وتاری لە بواری مۆزیک، لە گۆڤارەکاندا نووسیوە.. بەشداربووە لە دامەزراندنی تیپی مۆزیکی سلێمانی، وەک سترانبێژ و ژەنیاری قانوون و سەنتوور.
. نزیکەی شانزە سترانی بۆ تەلەفزیون تۆمارکردووە و لە هەموو بەرهەمەکانی تێپی مۆزیکی
سلێمانییدا بەشداریی کردووە.
. بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆزیکی سلێمانی
. بەشداربوو لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆزێکی زانکۆی سلێمانی ساڵی/ 1973-1972ز.
. لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرماندانی کوردستان/1991ز
. فەرهەنگی مۆزیک، 520/لا، ساڵی 2010ز.
. ئەی ڕەقیب لە تای ترازودا، ساڵی/2012ز.
. خۆشخوانیی دەنگ چۆنییەتیی گۆشکردن و گەشەپێدانی، ساڵی/2012ز.
. فەلسەفەی مۆزیک Music philosophy،
دوو بەرگ، 860/لا/ 2015ز.
. داڕشتن و لێکدانەوەی چەندین وشە و نووسینی بابەتی هونەریی.
$گۆرانییە تۆمارکراونی$
ئەو گۆرانییانەی لەگەڵ تیپی مۆزیکی سلێمانی تۆمارکراون:-
1. گۆرانی فۆلکلۆر، (ناسکۆڵەگیان و کەژاوە بهێنن)، (ئاگربارانە و نارینێ).
2/ گۆرانییە ئاوازێنراوەکان، (سەوزەڵێ)، (تەنکە مەڕۆ لە دواتم)، (خانم خانمی.)، شل شل بەڕێمکە)
ئەمانە هۆنراوەی فۆڵکلۆریین، لە ئاوازی #ئەنوەر قەرەداغی#.
. تاسەی دەروون، (هۆنراوەی #نووری وەشتی#، ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی).
. لە یادم ناچێ، (هۆنراوەی ئەحمەد قەرەداغی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی).
. سۆزی دەروون، (هۆنراوەی ئەحمەد قەرەداغی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی).
. ئەی نیشتمانم، (ئاوازی دلێر ئیبراهیم).
. وام دەزانی، لە یادی شەهید کارزان و هاوڕێکانی (هۆنراوە و ئاوازی دلێر ئیبراهیم).
. کاروانچی، (هۆنراوەی #دڵشاد مەریوانی# و بەرزنجی، ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی.
. خاکی شیرینی وڵات، (هۆنراوەی #شێرکۆ بێکەس#، ئاوازی #خالید سەرکار#).
. #دەروێش عەبدوڵڵا#، (هۆنراوەی گۆران، ئاوازی سەڵاح ڕەئوف).
. شانزە ساڵ چاوەڕوانیی، (هۆنراوەی #ئەحمەد هەردی#، ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی).
. بەیانی هەر دێ (هۆنراوەی #فەرەیدون عەبدول بەرزنجی#، ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی).
.3ئەو گۆرانییانەی لەگەڵ تیپی مۆزیکی زانکۆ تۆمارکراون.
. گەشت لە هەورامان، (هۆنراوەی گۆران، ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی).
. قژکاڵی لێو ئاڵێ، (هۆنراوەی گۆران، ئاوازی ئەحمەد محمەد).[1]