لە هێندی شوێنی کوردستان دا سوورەتووی پێئەڵێن. دارێکی گەوەرەیە کە هەر وەک دارتووە و باڵای تا 15 میتر بەرز دەبێ و بەرێکی ڕەش دەگرێ کە لە شێوازدا هەر تووە بەڵام تامی تۆزی ترشە، گەڵاکانیشی وەک “دڵ” دەچن، ددانەدار و ڕەنگیان سەوزێکی تۆخ یان ئەرخەوانی یە. لە زۆر شوێنیش پێوەندی دەدەن بە دار تووەوە. سەیری توو بکە. بە فەرانسەیی Murier noir پێئەڵێن.