- دادگای هەولێر بڕیاری داخستنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی دەرکرد کە ڕێکخراوێکە لەسەر فکری ئۆجەلان کار دەکات و بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لەبەردەم ئەنجومەنی دادورەی گردبوونەوەیەک سازبکەن و بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە.
- لە ترسی پەلامارەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەڵساون بە لێدانی خەندەق لە دەورووبەری ناحیەی عیازیە سەر بە قەزای تەلەعفەر و ئێوارەی ئەمڕۆش دوو پردیان تەقاندەوە.