ڕۆژنامەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیری بوو،لەلایەن دەستەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی ئازادەوە دەرکرا لە ژمارە 1ی کانوونی دووەمی 1999دا دەرچوو هەتا ژمارە 10 نووسەر و ڕۆژنامەنووس(حەسەن یاسین) سەرنووسەری بوو،کە ئەو دەستی کێشاوەتەوە (هێمن مەولود) لەژمارە 11 تا دوا ژمارەی کە ژمارە (35) ی ئەیلوولی 2000) سەرنووسەری بووە. هەر ئەم (رۆژنامەنووس)ە بوو بووە هەوێن و ڕچەشکێن و زەمینە سازکەری ڕۆژنامەی هاووڵاتی. سەرچاوەی داهات و تێچوونی ئەم ڕۆژنامەیە لەلایەن مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانەوە دابین کراوە.