- دەیان چەکداری #داعش# کاتژمێر 3:30 بەیانی هێرشیانکردەسەر #کەرکووک#. لەم هێرشەدا گەڕەکی حەی عەسکەری و وێزگەی کارەبای دوبز و چەند بنکەیەکی پۆلیس و بارەگای یەکێتی کرایە ئامانج، زۆرتر لە دە چەکداری داعش کوژران و لە بنکەی کارەبای دوبزیش زۆرتر لە دە کارمەند کوژران کە هەموویان عەرەب و ئێرانی بوون.
- قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە کەرکووک ڕاگەیەندرا و نوێژی هەینیش لە مزگەوتەکاندا ناکرێت و هەموو مزگەوتەکان داخران تاوەکو داعش منارەی مزگەوتەکان بۆ هێرشکردن بەکارنەهێنێت.
- داعش #قەرەتەپە#ی کۆنتڕۆڵکرد و پاشانیش پێشمەرگە ڕزگاری کردەوە.
- هێرشی داعش بۆسەر #داقوق# تێکشێنرا.
- لە هێرشەکەی ئەمڕۆی داعش بۆسەر کەرکووک زۆرتر لە 50 کەس برینداربوون و ژمارەیەک شەهیدیش هەیە.
- هێزێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) ئەمڕۆ ڕەوانەی سەنتەری کەرکووک کران، بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هێزانەی ڕوبەڕووی چەکدارانی داعش بونەتەوە لەچەند شوێنێکی شارەکە.
- فڕۆکەیەکی نەناسراو تەکییەکی تایبەت بە نەتەوەی تورکمانی شیعە مەزهەب لە قەزای داقوق بۆردوومانکرد کە زیاتر ژنان سەردانی دەکەن بەمەبەستی خواپەرستی بەهۆیەوە زیاتر لە 50 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- چەکدارانی داعش لە میحوەری مەخمور هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەش بە توندی وەڵامیاندانەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند.
- ئەمڕۆ #عەبدوللەتیف سەلەفی#، کەسایەتی دیاری سەلەفییەکانی کوردستان دوای ماوەیەک دروخستنەوەی لە کارەکەی وەک وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت دەستی بە وتاردان کردەوە، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانیش دەڵێت، ئیجرائاتی یاسای لەگەڵ دەکەین.[1]