بەیار لە ساڵی 1984 کە باوکی پێشمەرگە بووە لە (شاخ) لە دایک بوە،
-ساڵی 2007 بڕوانامەی بەکالۆریۆسم بەدەستهێناوە لە ئەندازیاری تەلارسازیدا لە زانکۆی #سلێمانی#.
- ساڵی 2012 بڕوانامەی ماستەرم بەدەسدتهێناوە لە پلانسازی شار و هەرێمەکاندا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
-ئێستاش هەڵسوڕاوێکی خۆبەخشی بزوتنەوەی گۆڕانم.
$کورتەیەک لە کاری سیاسی و ڕێکخراوەییم$
بەشداری کردنم لە کایەی سیاسی و ڕێکخراوەییدا دەگەڕێتەوە بۆسەرەتای چونە زانکۆم لە ساڵی 2002 دا لە ڕێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە. یەکێک بوم لە هەڵسوڕێنەرانی گروپی (جوڵاندنەوەی خوێندکاران) کە لە پێناو دورخستنەوەی دەستی حزب لە زانکۆکاندا دروست بو؛ کاری بۆ ئەوە دەکرد کە کۆمەڵەی خوێندکاران لە ژێر ڕکێف و هەیمەنەی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتیدا بێنێتەدەرێ و هەوڵی بۆ گۆڕینی کۆمەڵەی خوێندکاران دەدا لە ئامرازێکی دەستی حزبەوە بۆ ڕێکخراوێکی پیشەیی کە لە خزمەتی ئامانجەکانی خوێنکاردا بێت.
یەکێک لە کارە گرنگەکانی ئه و جوڵاندنەوەیە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی گەورە بو کە نزیکەی 2 مانگی خایاند لە ساڵی 2006 دا لە دژی (زانکۆی ئایندە) کە زان#کۆیە#کی ئەهلی بو، وە پێوەرە زانستیەکانی لەبەرچاو نەئەگرت و ببوە شوێنێک بۆ بەخشینی بڕوانامە بە نەوەکانی هەندێک لە بەرپرسە باڵادەستەکان کە هەندێکیان تەنانەت هەڵگری بڕوانامەی ئامادەییش نەبون. بەڵام بێگومان خەلکانی سەرکوتوشی تیابو. ئەمەش یەکەمین خۆپیشاندان بو کە توانی ئامانجەکانی بپێکێت و سەرکەوتو بێت، و بە داخستنی ئه و زانکۆیە کۆتایی پێبێت. سەرەنجام حکومەت تاڕادەیەک مەرجی زانستی سەپاند بەسەر ئه و زانکۆ ئەهلیانەی کە دواتر کرانەوە. سەرکەوتنی ئەم خۆپیشاندانەش هانی چینەکانی تری دا کە بۆ داکۆکی کردن لە داوا ڕەواکانیان پەنا بۆ خۆپشاندان بەرن.
لەگەڵ دروستبونی باڵی ڕیفۆرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا کە کاری سەرەکی بەگژاچونەوەی گەندەڵی و گۆرینی یەکێتی بو بۆ حزبێک کە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت بە سەرکردایەتی (#نەوشیروان مستەفا#)، یەکێک بوم له و خوێندکارانەی کە لە ڕێی کۆمیتەی زانکۆوە پشتیوانی ئه و ڕەوتەم کردوە. سەرباری شکستهێنانی باڵی ڕیفۆرم لە زۆرینەی کۆمیتە و مەڵبەندەکاندا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتیدا، بەڵام توانیمان لە کۆمیتەی زانکۆدا باڵی ڕیفۆرم سەرخەین، لە کاتێکدا ئه و کۆمیتەیە بە نیسبەت باڵی گشتیەوە زۆر گرنگ و هەستیار بو.
هەر لە سەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پەیوەندیم کردوە به و ڕێکخراوە سیاسییەوە. هەرچەندە بەهۆی خوێندنەوە چەند ساڵێک لە کوردستان دورکەوتمەوە، بەڵام لەوێش دانەبڕام لە کاری سیاسی و خزمەت کردن بە بزوتنەوەی گۆڕان؛ بۆ نمونە بەشدار بوم لە خۆپیشاندانێک بۆ پاڵپشتی بۆ (ناڕەزاییەتیەکانی خەلکی کوردستان لە 17 ی شوباتی 2011) لە بەردەم کۆشکی سپی.
ئێستاش هەڵسوڕاوێکی خۆبەخشی بزوتنەوەی گۆڕانم. یەکێک لە بەرهەمەکانیشم لە ساڵی 2016 دا نوسینی کتێبێک بو بە ناوی (ناعەدالەتی جوگرافی) کە تەرخان بو بۆ خستنەڕوی ئه و زوڵم و ناعەدالەتیانەی بەرامبەر پارێزگاکانی سلێمانی و #هەڵەبجە# و ئیدارەکانی #گەرمیان# و ڕاپەڕین کراوە، وە ڕێگاچارەکانی نەهێشتنی ئه و زوڵم و ناعەدالەتیانەش لە ڕوی سیاسی و ئابوریەوە خراوەتە ڕو. وە چەندین سیمیناریشم لە شوێنە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیەدا بە مەبەستی خستنەڕوی ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەش کردوە.
-بە یاری ساڵی 2007 بڕوانامە ی بە کالۆریۆسم بە دە ستهێناوە لە ئە ندازیاری تە لارسازیدا لە زانکۆی سلێمانی. ئەو کاتەی ئە و چووە زانکۆی سلێمانی (ساڵی 2002)، زۆر باوی قبوڵ خاس بو، نەک هەر کوڕ و کچی بەرپرسان، بەڵکو هەر کەسێک خزمێکی دوری بەرپرسێکیش بوایە یان بەرپرسێکی بناسیایە، بە دەرەجەیەکی نزمەوە بە قبوڵ خاس ئەیانخستە کۆلیژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری و یاسا. بە یار لەو کاتەدا تەنها کەسێک بو کە باوکی بەرپرس بوو، لە جیاتی تەساعود، تەنازولی کرد، 91.1 هێنا و کۆلیژی دەرمانسازی وەریگرت، بەڵام کۆلیژەکەی دابەزاند بۆ ئەندازیاری تەلارسازی، ئەمەش خۆشەویستیەکی زۆری لە ناو خوێندکارەکاندا بۆ دروستکرد. زۆربەی هاوڕێکانیشی خەڵکی ئاسایی و کوڕی هەژاربون. هەڵسوکەوتی وەک ئەوان بو، تەنانەت وەک ئەوان ڕۆژانە بەپێ و بە پاس هاتوچۆی ئەکرد. بەردەوام لەگەڵ هاوڕێکانیا دژی ئەو مناڵی بەرپرسانە ئەوەستایە وە کە سەیارەی گرانبەهایان ئەهێنایە ناو زانکۆوە، لە کاتێکدا خوێندکاری ئاسایی بۆی نەبو، سەیارە بێنێتە ژورەوە.
بە یار ساڵی 2012 بڕوانامە ی ماستە ڕی بە دەستهێنا وە لە پلانسازی شار و هە ڕێمە کاندا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ویلایە تە یەکگرتوە کانی ئە مریکا لەسەر حسابی باپیری، لە کاتێکدا ئەیتوانی بە تواناسازی لەسەر حسابی حکومەتی هەرێم بچێت. بەڵام ووتی مادەم ئیمکانیەتمان هەیە، با ئەو کورسیەی تواناسازی بدرێت بە کەسێکی نەدار کە بچێت پێی بخوێنێت و گوناحە من بچم شوێنی کەسێکی تر بگرم. ئێستاش هە ڵسوڕاوێکی خۆبە خشی بزوتنە وە ی گۆڕانە و نوسە ڕی کتێبی (ناعە دالە تی جوگرافی) یە کە باسی ئە و زوڵم و ناعە دالە تیانە ئە کات کە بە ڕامبە ڕ پارێزگاکانی سلێمانی و هە ڵە بجە و ئیدارە کانی گە ڕمیان و ڕاپەڕین کراون، و کار بۆ لامە ڕکە زیە ت دە کات.[1]