$باکووری کوردستان$
- پاش ئەوەی دوێنێ ڕۆژنامەی #ڕۆژەڤا مەدیا# داخرا، ئەمڕۆ گروپێکی ڕۆژنامەنووس لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان ڕۆژنامەی #وڵات#-یان کردەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی #پیرانشار# و #سەردەشت# ژمارەی هێزەکانی زیادکردووە و چەندین جۆر چەکی قورس و نیمچە قورسی لە بنکەکانی جێگیرکردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕووداوی ڕاگەیاند، سوپا پلانی هێرشکردنەسەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەیە لە ناوچە سنوورییەکان. [4]
- کومیتەی منداڵانی ڤەژین، کارنەڤاڵێکی شادی و خۆشی بۆ منداڵانی شاری #مەریوان# لە دەوروبەری گۆلی زرێبار بەڕێوە برد.[7]
$باشووری کوردستان$
- بۆمبێکی چێندراو لە بەرزاییەکانی ناوچەی #خەرابەڕووت#، بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە کە بەهۆیەوە شۆفێرەکە شەهیدبوو و 6 پێشمەرگەش بریندار بوون.[5]
- دوای گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ئێوارەی دوێنێ-ی گوندی #گوندەژۆر# لە دەڤەری #باڵەکایەتی#، کە بووەهۆی کوژرانی دوو برا و بریندار کردنی دوو برای دیکە لەلایەن پێشمەرگەکانی #کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان#ی ئێران- (کۆمەڵەی #عەبدوڵڵا موهتەدی#)ەوە، خەڵکی باڵەکایەتی چەکیان هەڵگرت و ئاڵۆزیی لە ناوچەکە بەردەوامە.
- خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی 13پێشمەرگەی کۆمەڵە و دیموکرات دەستگیردەکەن و شەش کاتژمێر-یش مۆڵەت دەدەنە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان بۆ ڕادەستکردنی تۆمەتباران.[1]
- لە گۆڕستانی #مەمی خەلان# لە شارەدێی چۆمان، تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییە بە خاکسپێردران، کە لەلایەن پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە کوژران.[1]
- قایمقامی #چۆمان# ڕایگەیاند، ڕەوشی چۆمان و ناوچەکە ئارام بووەتەوە و تاوانبارانی دوێنێ خۆیان ڕادەستی یاسا کردووە.[2]
- کۆنفرانسی تێدێکس #دهۆک# ئەمڕۆ لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و تێیدا 11 کەس باسی ئەزموونی سەرکەوتنیان دەکەن.[2]
- ژان ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوە و فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتنە #هەولێر#.[2]
- کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک #فڕۆکەخانەی هەولێر# گڕی گرت و بەهۆیەوە زنجیرەیەک تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا بە جۆرێک کە دەنگی تەقینەوەکان لە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر بیستران.[2]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لەشاری #کەرکووک# کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا، کاتێک ئۆتۆمبیلێک خۆیکرد بەناو مەفرەزەیەکی ئاسایشدا.[3]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، منداڵێکی ئێزدی تەمەن 6 ساڵ لە شاری عەزازی سوریا کەبەرەی نوسرە تێیدا باڵادەستە ڕزگارکرا و گەیشتەوە #دهۆک#.[4]
- بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتیی کوردی سەربەخۆخواز، کە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەژین، فێستیڤاڵی پشتگیریی لە #ڕیفراندۆم# و سەربەخۆیی کوردستان، بەڕێوە چوو.[6]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی #کەشناسی و بوومەلەرزەزانی# هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 3:36ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر بومەلەرزەیەک لە دووری 6 کیلۆمەتر لە #کۆیە# و #قەڵادزە#وە ڕویداوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند هەر هاوکاریی و پاڵپشتییەکی زیاتری ئەمریکا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) کێشە بۆ تورکیا دروست دەکات.[5]
- کاروانێکی سەربازیی سوپای تورک کە بەرەو سنور هەرێمی #عەفرین# بەڕێکەوتبوو، گەیشتە سەر سنوورەکانی عەفرین.[1]