ناو: ڕزگار
نازناو: جەباری
ناوی باوک: تەیب محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ڕزگار جەباری، ناوی تەواوی ڕزگار تەیب محەمەدە، ساڵی 1980 لە شاری کەرکووک گەڕەکی شۆریجە لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی تاکو پۆلی پێنجی بە زمانی عەرەبی لە کەرکووک خوێندووە. ساڵی 1991 لەگەڵ ماڵەوەیان ئاوارەی ئێران دەبن و لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# دەگیرسێنەوە و قۆناغی خوێندنی سەرەتایی بە زمانی فارسی تەواو دەکات. پاش گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستان لە هاوینی 1998 لە شارۆچکەی #بنەسڵاوە# – #هەولێر# نیشتەجێ دەبن. قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بە زمانی کوردی تەواو دەکات. ساڵی 2009 -2010 کۆلێژی ئەندازیاری بەشی میکانیک تەواو دەکات. لە ساڵی 1996ەوە خولیای خوێندنەوە و نووسینی شیعری لەلا دورست بووە. لە ساڵی 2007ەوە توانای خۆی لە ئەزموونکردنی هونەری هایکودا تاقیکردووەتەوە و ئەندامی یانەی هایکوی کوردییە، ژمارەیەک هایکوی بە کوردی و بە ئینگلیزی لە گۆڤاری هایکیست و گۆڤارەکانی دەرەوە بڵاوکراوەتە. ژمارەیەک وتار و توێژینەوەی ئەدەبی نووسیوە و بابەتی هەمە چەشنی لە زمانی فارسییەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە. کۆمەڵێک بابەتی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاڤۆکە کوردییەکان بڵاوکردووەتەوە، وەکوو: ڕخنەی چاودێر، هەورامان، نووسەری کورد، ڕامان، هەنار، نەوشەفەق، گزنگ، وانەر، دیوان، دیالۆگ، کەشکۆڵ، سلێمانی، زەند (لە ئیستانبووڵ) ..هتد. لە بواری دەستنووسیشدا کار دەکات.
بەشداری زیاتر لە 30 فێستیڤاڵی شیعری و ئەدەبی کردووە و زیاتر 12 خەڵاتی بردووەتەوە، بەشێک لەوانە:
-خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی گەلاوێژ خولی 14 ساڵی 2010 لە سلێمانی.
-خەڵاتی یەکەمی شیعر لە پێشبڕکێی (هۆزانی لاو) کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی نووسەرانی کورد، لقی هەولێر ساڵی 2012 ساز درابوو.
-خەڵاتی سێیەمی خوولی یەکەمی فێستیڤاڵی کەڤاڵ ساڵی 2013 لە هەولێر.
-خەڵاتی یەکەمی وۆرکشۆپی شیعری خوولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ ئەدەب بە ناوی (نینیتی) کە کونسۆڵی وڵاتی بەڕیتانیا ساڵی 2014 لە هەولێر سازی دابوو.
-خەڵاتی دووەمی فیستیڤاڵی شیعری لاوان لە کەرکووک ساڵی 2015.
-خەڵاتی یەکەمی توێژینەوەی ئەدەبی لە نۆیەم خولی فێستیڤاڵی گوڵعەنبەر لە #خورماڵ#.
-بەشداری پیشبڕکێی شیعری فارسی لە سایتی آوانگاردها کردووە.
-بەشداری کردووە لە یەکەم کۆنگرەی خانای قوبادی لە شاری #جوانڕۆ# کردووە.
-بەشداری کردووە لە سیپۆزیەمی فەقێ تەیران و میراتی وی لە زانکۆی – شاری وان.
-بەشداری سیمپۆزیەمی دەستنووسی کردووە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە #سلێمانی#.
$تاکو ئێستا 2023 ئەم بەرهەمانەی چاپ کراوە:$
1-شەبەنگی ڕژاو (شیعر) : لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وێژەیی هەولێرە 2019.
2-تریفەی پەیڤ (وتار و توێژینەوەی ئەدەبی) لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێرە، 2019.
3-دیوانی عەلی حەریری (دیوانی کلاسیک) ئامادەکردن و لێکدانەوە: لە بڵاکراوەکانی ماڵی وەفاییە و ساڵی 2020 لە تاران چاپکراوە.
4-سێبەری تەڕ (هایکو) : لە بڵاوکراوەکانی یانەی هایکوی کوردییە، ساڵی 2021.
5-لە هەشت پەڕتووکی هاوبەشدا بەشدارە، وەکوو: ئەلیف، ئیسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر، کۆنگەرەی خانا، فەقێ تەیران و میراسا وی و...هتد.
6-کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەی ئامادەی چاپن. [1]