$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دواییدا، سپای پاسداران ناردنی چەکوچۆڵی قورسی بۆ شارەکانی #شنۆ# و #نەغەدە# زیاتر کردووەتەوە، ئەم چەکانە لە جۆرەکانی تۆپ، تانک و کاتیووشان.[4]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەک لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# کرد.[1]
- جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت سەرسام بووە بە پیشەییبوونی پرۆسەی ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە #سلێمانی#، داواش لە لایەنە سیاسیە ناڕازییەکان دەکات لەجیاتی بایکۆت چاودێری پرۆسەکە بکەن.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151185/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=نێچیرڤان بارزانی سەردانی هۆڵندای کرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151185/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم کرد، کە لەلایەن فراکسیۆنی #بزووتنەوەی گۆڕان# و ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامییەوە پێشکەشکراوە.[3]
- فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنوری شارۆچکەی #ڕواندز# بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە ژیانی دەیان ڕەوەند و کۆچەر کەوتۆتە مەترسیەوە، پێشتریش ناوچەکانی بناری #قەندیل# بۆردومانکران.[1]
- کاتژمێر 8:30 خولەک لە گوندی دووگمان-ی سەر بە شارەدێی #سەنگەسەر#-ی شارۆچکەی #قەڵادزێ# لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ژنێک بەناوی (س. ئ. ئ) لەدایک بووی ساڵی 1990 پیشەی ژنی ماڵ بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.[3]
- لە ناوچەی گرعەزەر مینێکی پاشماوەی چەتەکانی #داعش#، کە پێشتر لە ماڵی هاووڵاتییەکدا دایاننابوو، تەقییەوە و بەو هۆیەوە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی شەنگالی بە ناوی #عەلی موراد# ژیانی لە دەستدا و شەهید بوو.[2]
- #نێچیرڤان بارزانی# سەردانی هۆڵندای کرد و لەگەڵ مارک ڕووتەی سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا کۆبووەوە.[6]
- دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، لەدوای ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگاکانی #کەرکووک# و سلێمانی دەنگەکانیان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و وەک خۆیەتی.[1]
- دەستلەکارکێشانەوەی #ڕابوون مەعروف# لە پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #حەسەکە#، بەهەزاران هاووڵاتی هەرێمی جەزیرە، ئەندامانی بەڕێوەبەری مەسەدە ومەجلیسی جوانی سورییای دیموکراتیک بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنی #دیلان ئەحمەد# و خوشکەکەی #دڵیار ئەحمەد# بوون. ئەم دوو خوشکە لە ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.[2]
- بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی نوسینگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان (ONCHR) لە شاری #عەفرین#ی خۆرئاوای کوردستان ڕوداوەکانی ڕفاندن لەبەرامبەر پارەدا زیادیانکردووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ئیزمیر چەندین چالاکی سیاسی دەسبەسەرکران کە ئەندامانی #هەدەپە# لەناو دەسبەسەرکراەکاندان.[2]