$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان '#دەبەپە#' لە ناوچەی چووکوورۆڤا حەیدەر یوکسەل، لە ئەدیرنە دەستگیر کرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەبوور یاری تەمەن 31 ساڵ خەڵکی گوندی شمشێر، سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری #پاوە# بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و لەو ڕووداوەدا لاقی ڕاستی لە دەست دا.[5]
$باشووری کوردستان$
- هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز ئەمریکی لە ڕووباری بلێی سنوری شارۆچکەی #مێرگەسوور# خنکا.[2]
- ئەمڕۆ، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی گەنجان، ڕێکخراوی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و هاووڵاتیان بەوبۆنەیەوە فێستیڤاڵیکیان لە شانۆی ڕۆمانی لە پارکی هەواری شاری #سلێمانی# ڕێکخست و چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.[2]
- ئامادەکاریی بۆ دانانی پردی ئاسن لەڕێگەی #هەولێر# - #کەرکووک# دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر دانانی پردی ئاسن و بازگەی هاوبەش ڕێککەوتن و بڕیارە پێش جەژن ڕێگەکە بکرێتەوە.[3]
- ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی بۆ لیست و قەوارە و کاندیدانی هەڵبژاردنەکەی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیارییکرد. بەپێی بەیاننامەکە، لە کاتژمێر 12-ی شەوی 5-ئەیلول بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەکات تاوەکو کاتژمێر 08:00 ئێوارەی 28-09-2018.[4]
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی #زەنگڵان#-ی سەر بە شارۆچکەی #سەنگەسەر#ی شارۆچکەی #پشدەر#، ئافرەتێک خۆی خنکاندووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەمجارەیان لە گوندی ئەبلەی ناوچەی بلبلێ لە #عەفرین#، هاووڵاتییەکی مەدەنییان بە ناوی عەدنان شەمسەدین حوسێن کوشت.[1]
- پارتییە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل لە عەفرین و شەهبا، دەربارەی بەردەوامیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دژ بە عەفرین ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشەکانیان ئیدانە کرد.[1]
- چەتەکانی فەیلەقی شام ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی جندرێس لە عەفرین 2 هاووڵاتی تریان ڕفاندووە. ئەو 2 هاووڵاتییە ناوەکانیان بریتییە لە: حەسەن هۆرۆ و محەمەد عوسمان.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە بەهای لیرە بەردەوامە لەدابەزین و نرخی دۆلارێک بوو بە 7.22 لیرە، ئەوەش نزمترین ئاستی بەهای لیرەی تورکییە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کە لە مێژوودا بەخۆیەوە دەیبینێت.[2]