$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی ڕژێمی ئاکەپە هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی #هەدەپە#، #زەکی کۆچ# کە لە ناوچەی ئەسکەندەروونی شاری هاتای دەژیت. ناوبراو دەستگیر کرا و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیدا گیرا.[3]
- بەپێی ئاژانسی فەرمیی تورکیا، له ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە #ئامەد#، کەسێک بەناوی (ه. ب) کە بە یەکێک لە بەرپرسانی #پەکەکە# له وڵاتی سوێد دادەنرێت، دەستبەسەرکرا.[2]
- لە ناوچەی وێرانشاری سەر بە پارێزگەی ڕوحا هێزەکانی جەندرمەی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و 4 کەسیان دەستگیر کرد. دەروێش ئارتران موختاری گەڕەکی گەدە دودویا کە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لەگەڵ هاوڵاتییانی ناوچەکە خەتیب دۆنمەز، مەحموود ڤوورال و کەسێکی دیکە کە ناوەکەی نەزانرا، بە بیانووی (پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن) دەستگیر کران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەڕێوەچوونی جێژنی هەنار لە بەخشی باینگانی شاری #پاوە# لە ئەنجامی دژایەتی مەلا قادر قادری، پێشنوێژی هەینی ئەو شارە و سپای پاسداران هەڵوەشایەوە.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی جەماڵ گرامی خەڵکی گوندی نێی #مەریوان#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی ددانی زانکۆی #سلێمانی# دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامی پیرەمێردیان لەسلێمانی داخست.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155167/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی بەشداریی ژنی لە سیاسەتدا تاوتوێکرد=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155167/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- سێ هەزار و 200 ماڵباتی ئاوارەی عەرەب کەمپەکانی داقووقیان پێچۆڵکرا، لەم ڕۆژانەدا بە بڕیاری ڕاکان سەعید 1300 خێزانیان براونەتە ناو #کەرکووک# و ئەوانی دیکەیان لە ناوچەی پیشەسازی شارەکە جێیان کراوەتەوە.[2]
- له #زانکۆی سلێمانی#، دووەمین کۆڕبەندی کۆمەڵایەتیی کوردستان دەستیپێکرد، دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و پرسەکانی ئازادیی ڕادەربڕین، بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار، پاراستنی ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێدەکرێن و لەداهاتوودا کاریان لەسەردەکرێت.[3]
- دەستگیرکردنی #خالید گۆران# ئەندامی مەڵبەندی نەینەوا-ی یەکێتی لە شارۆچکەی بەردە ڕەش لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە.[6]
- وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسانی حکومەت پێیان وتوین کابینەی تازەی حکومەت پاشەکەوتی مووچە ناهێڵێت، دەشڵێت :پشووی ڕۆژانی شەممە لە قوتابخانەکاندا نەماوە و بڕیارەکە هەڵناوەشێتەوە.[1]
- شاندێکی بازرگانیی ئەمریکا لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و پێشنیاریان کرد، کە بازرگانانی هەرێم لە جیاتی ئێران ڕوو لە ئەمریکا بکەن.[4]
- لیژنەی فەتوا لە شاری سلێمانی بڕیاریدا بە حەرامکردنی یاری پەبجی بۆ ئەو کەسانەی کە بەجۆرێک ئالودەی بوون تا لە کارە سەرەکییەکەی خۆیان دووریان بخاتەوە.[1]
- پارێزگاری #هەولێر# #نەوزاد هادی# کە بە بیانووی قاچاخچێتیی نەوت لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستگیر کرابوو، لە ئەنجامی دیدارێکی #مەسعود بارزانی# و #نێچیرڤان بارزانی# ئازاد کرا. لە بری ناوبراو 2 پاسەوانی دەستگیر کراون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەکۆبونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عیراقدا، کاندیدی 14 وەزارەت خرانە دەنگدانەوە و متمانەیان پێدرا.[6]