کانی سور
گوندێکە سەر بەشاەردێی (#ئاشتی#) یە، بە دووری (38) کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای شاری #کۆیە# هەڵکەوتووە، هاوسنوورە لەگەڵ گوندی (#ئیلەڵڵا#) لە باکور و گوندی (#بۆگد#) لە خۆرئاوا و گوندی (#کلێسە#) لە باشوری خۆرهەڵات، لە بەشی باکوری خۆرهەڵات سنورری جیاکەرەوەی نێوان پارێزگای #سلێمانی#یە بە هۆی زنجیرە چیای کەڵکە سماقەوە.
لە ڕووی شوێنی ئەرسترۆنۆمییەوە کەوتۆتە خاڵێ یەکتر بڕی بازنەی پانی (35، 9164)ی باکوری گۆی زەوی و هێڵی درێژی(44، 8961)ی بەشی خۆرهەڵاتی گۆی زەوی، هەروەها بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا (660) مەترە.
ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی (2021)دا (2) خێزان و (15) سەر خێزانن، گوندی کانی سوور پێکهاتووە لە شەش بنەماڵە، لەم ژمارەیەش پێنج بنەماڵە سەیدن و یەک بنەماڵەیان لە عەشیرەتی شوانن.
ناوی گوندەکە بیروبۆچوونی جیای لەسەرە، یەکێک لەو بیروبۆچوونانە پێی وایە: کە لەبەر ئەوەی ناوچەکە خاکەکەی سوور بوو و ئاوی کانییەکانی بە هۆکاری ڕەنگی خاکەکەی ناونراوە.
زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکە بریتیین لە: (سەرشاخ، کانی عەزە کوژراو، دۆڵە درێژ، زالداد، ئەشکەوتی شەیتان، پالەوان، میڕالێ، خەرمانە سووتاو، سوور مینگە، پاوانی هەباس، تایتنە، زیندانان، جۆگەی ئاوبارە، ڕەزە باریکە، سوێراوان، تەباران، خاڵکول، دەوە ناوێ، قشلاغان، بانە هەنجیر، گێچمە لەخوار، کوغبرکاران، دارما زرارێ، قالۆرارێ، پاش پاوان، کانی قەرەجانین).
دۆڵەکانی گوندەکە بریتیین لە: (دۆڵی کوناوی، دۆڵی مەمەند، دۆڵی هەنگە ژاڵ)، هەروەها کانییاوەکانی برییتین لە: (کانی حاجی ڕەشید، کانی چناران، کانی میڕالێ، کانی عەزە شێت، کانی سوێراوان، کانی تالاوان، کانی سەرچاوان).
شوێنەواری دێرینی گوندەکە: (باپیرە کۆمار)ە.
گوندی کانی سوور (3)جار خاپورکراوە لە ساڵەکانی (1963، 1986، 1988)، هەروەها (5) ئەنفالکراوی هەیە، شەهیدەکانی (6) کەس، زیندانی سیاسی (2)کەس.
پیشەی سەرەکی گوندەکە کشوکاڵی ئاژەڵدارییە، ژمارەی ڕەشەولاغ بریتییە لە (200) سەر، بزن و مەڕ نزیکەی (40) سەر، گوێدرێژ (3) دانە.[1]