$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: لە پاریزگای شرناخ لە چالاکییەکی گەریلاکاندا سەربازێکی سوپای تورک کوژراوە و بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریش 3 گەریلا شەهید بوون.[2]
$باشووری کوردستان$
- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کردەوەو لەمڕۆوە سیڤی کاندیدان وەردەگرن.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە لە #هەڵەبجە# تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە هۆیەوە سێ کەس برینداربوون، کە دوانیان پێشمەرگە بوون، بەڵام پاشتر یەکێک لە پێشمەرگەکان گیانی لەدەستدا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە عێراق دەدات و داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن.[3]