$باکووری کوردستان$
- #خەدیجە بوشرا# ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی گەنجی #هەدەپە# و حوسامەدین تانریکولو ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە #ئامەد# لە کاتی پشکنینی ناسنامەکانیاندا و لە دوای پشکنینی زانیاریی گشتی (BGT) لەسەر ناسنامەکانیان دەستگیرکران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە کەم دەرامەتەکان و ژنانی سەرپەرشتی خانەوادە (بێوەژن)، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی ژیانیان و بەرزبوونەوەی کرێی خانوو، لە شاری #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.[3]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری هاتوچۆی #کۆیە# ڕایدەگەیەنێت بەهۆی نۆژەنکردنەوە، لە کاتژمێر 12ی ئەمڕۆوە ڕێگەی سەرەکی #هەولێر#-کۆیە دادەخرێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286890/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=64 پەیکەری نەجمەدین مەلا بەسەر 64 کەسایەتیدا دابەشکران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=64 پەیکەری نەجمەدین مەلا بەسەر 64 کەسایەتیدا دابەشکران=KTML_ImageCaption_End=
- لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی شارۆچکەی #کەلار# ڕایدەگەیەنێت، سەدان مریشکی بۆگەن لەکەنار ڕووباری سیروان فڕێدراون و بەدواداچونی بۆ دەکەین.[5]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مەراسیمێکدا لە سەرای #سلێمانی#، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی بەهاوکاری کۆمەڵەی کەلەپوری مەراسیمی تەواوکاری جەژنی نەورۆزیان سازکرد بۆ بەخشینی (خەڵاتی نەجمەدین مەلا) بەو کەسایەتییانەی ڕۆڵیان لەپێشخستنی جەژنی نەورۆزدا بینیووە.[1]
- لە گوندی ساماڵ لەنێوان کۆیە و شۆڕش، گەنجێک تەقەی لە برایەکی بچووکتر لە خۆی کردووە و کوشتوویەتی.[4]
- بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو، پێشمەرگەکانی پارتی، گردی ستراتیژی #کانی ماسی# و چەند گوندێکیان لەسنوری پارێزگای #دهۆک#، چۆڵکردووەو سوپای تورک هاتووەتە جێگایان.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- 10هەمین کۆنگرەی پێنی کورد، یەکێتیی نێونەتەوەیی نووسەرانی کورد لە شاری ئۆڵدێبورگی ئەڵمانیا بە بەشداریی ڕۆشنبیران و نووسەرانی کورد لە 4 پارچەی کوردستان و دیاسپۆرا (مەنفا) دەستیپێکرد.[2]
- 15هەمین فستیڤالی نێونەتەوەیی ژنانی زیلان لە شاری لێڤیرکووسێنی ئەڵمانیا بە پانێلی لەسەرناوی، توندووتیژی لەسەرژنان سیاسەتە، دەبێت ئەمە بە سەرتۆداهاتبێت دەستیپێکرد.[2]
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختدەکاتەوە، هێشتا بژاردەی سەربازی دژی ئێران لەبەردەستە و ناهێڵن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.[4]