Lur music group گرووپی موزیکی لوڕ
گروپی موزیکی لوڕ ساڵی 2008 لە شاری #سلێمانی# دامەزراوە بارەگای سەرەکی ئەم گروپە لە شاری سلێمانی گەرەکی بەختیاریە.
خاوەنی 12 ئەلبومی گۆرانی و موزیکی تایبەت بە خۆیەتی
ناوی ئەلبومەکان:
خۆش ئاواز
لەهەر باخێ گوڵێک
مێخەک بەند
سۆزی گەرمیان
چەندین ئەلبومی تر
لە زۆربەی وڵاتانی دونیا وەک (فەرەنسا، ئیسپانیا، نەمسا، ئەڵمانێا، ئەمریکا، جۆرجیا، تورکیا، ئێران و چەندین وڵاتی تر) کۆنسێرتی تایبەتی پێشکەش کردوە.
گروپی موزیکی لوڕ گروپێکە کە هاوسەنگی لە نێوان هەردوو ڕەگەزی کوڕ و کچدا پاراستوە و ئەندامەکانی ئەم گروپە خاوەنی بروانامەی هونەرین لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
گروپی موزیکی لوڕ ئامانجیەتی بتوانێت ئەرشیفێکی موزیکی و گۆرانی نەتەوەیی کۆ بکاتەوە و بتوانێت ئەو میلۆدیە ڕەسەنە کوردیانە لە فەوتاندن بپارێزێت.
1- نزار زێوێی: سەرپەرشتیار و دامەزرێنەری گروپی موزیکی لوڕ.
2- جەبار یاوەر مەندە: بیرۆکەو ودامەزرێنەری گروپی موزیکی لوڕ
3- کاروان محمود: دامەزرێنەری گروپی موزیکی لوڕ
4- کەنار تەها: دەستەی دامەزرێنەر، گۆرانی بێژ و ژەنیاری ئامێری سێتار و تارباس
5-کۆسار فتاح: دامەزرێنەر و لێپرسراوی ڕاگەیاندن و ئەندامی گروپی موزیکی لوڕ. ژەنیاری ئامێری سەنتور
6- شاتو خۆشناو: ژەنیاری ئامێری سەنتور
7- گۆڤەند عەبدوڵڵا: ژەنیاری ئامێری عود
8- ئەفشین جەمال: ژەنیاری ئامێری جۆزە
9- ئاکۆ جەمال: ژەنیاری ئامێری زەرب
10- هێسار هاوکار: ژەنیاری ئامێری عود
11-شوان قەرەداخی: گۆرانی بێژ و ژەنیاری ئامێرە ڕیتمیەکان
12- سەعدون کاکەیی: گۆرانیبێژ [1]