ناو: نزار
نازناو: زێوێی
ناوی باوک: فەتاح محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: #1982#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ساڵی 1982 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەییە، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمە لە هونەری موزیکی شانۆدا.
لە ساڵی 1998 ەوە دەستی بە خوێندنی موزیک کردووە، لەسەر ئامێری سێتار و تار، لە شاری #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. مۆڵەتی وانەوتنەوەی موزیکی لە وەرزارەتی ڕۆشنبیری و وەزارەتی پەروەردەی ئێران بۆ ئامێرەکانی (تار و سێتار) وەرگرتووە.
بۆ ماوەی 5 ساڵ لە سەنتەری چالاکی گەنجانی سلێمانی و ڕێکخروای مناڵپارێزی کوردستان، لێپرسراوی بەشی موزیک بووە. ماوەی 5 ساڵ وەک مامۆستا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی وانەی موزیکی وتووەتەوە.
وەک ڕاگەیاندکار ئامادەکاری چەندین بەرنامەی هونەری و ژەنینی موزیک بووە، لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
دامەزرێنەری گرووپە موزیکییەکانی (چریکەی ساوا، ئاتەشگا، هاموون، گرووپی موزیکی کورد و #گرووپی موزیکی لوڕ#)ە.
خاوەنی ئەلبومێکی موزیکی تایبەت بەخۆیەتی، بەناوی یەکەم هەنگاوە.
[1]