ناو: کەریم
نازناو: کەریم ئاغاوەیسی
ناوی باوک: محەمەد ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #کەلار#
$ژیاننامە$
نووسەر و هۆنەرێکی دیاری ناوچەی گەرمیانە، کەسایەتییەکی خۆشەویست و خاوەن ڕێزە، سەرۆکی تیرەی ئاغاوەیسی هۆزی گەورەی #جاف#ە.[1]
$کوورتەیە لە ژیانی$
سەرۆک عەشیرەتی ئاغاوەیسی جاف
ناوی تەواوی: کەریم محەمەد ئەحمەد نەزەرخان
ناسراو بە: کەریم ئاغاوەیسی
یەکێکە لە کەسایەتییە پرسپێکراو و دیاریەکانی ئێلی جاف
لە بنەماڵەی خەلیفە لە خێڵی نەزەرخان لە تیرەی ئاغاوەیسی لە هۆزی گەورەی جاف
کەسێکی زۆر شایستە، نووسەر و شاعیر لە ناوچەی گەرمیان لە کەلار نیشتەجێیە
ناوی دایکی: خاتوو ڕەعنا ی کچی فەتاح ی سڵێمان ی هەیەری باوەجانییە
کەریم ئاغاوەیسی لە ساڵی (1964 ز) لە بناری بەمۆ لە دایکبووە، وە لە ساڵی (1970 ز) لەگەڵ خانەوادەکەی هاتوونەتە شاری دەربەندیخان ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی چەکداری پێشمەرگەی کوردستان وە بەهۆی ئەوەی کە بناری بەمۆ ناوچەیەکی سنووری بووە و هەر لە کۆتایی ساڵەکانی (1960 ز) خەڵکی ناوچەکە تووشی ئاوارەی و دەربەدەری بوون.
لە ساڵی (1971 ز) لەبەر سەختی بژێوی ژیان لە شاری بەغدا نیشتەجێبوون تا ساڵی (1977 ز) دواتر لە شاری جەلولا نیشتەجێبوون.
لە ساڵی (1979 ز) خانەوادەکەیان لە شاری فەلوجە نیشتەجێبووە.
لە ساڵی (1980 ز) وەک (کاتب) نووسەر لە خوێندگای مشتەل لە شاری فەلوجە دامەزراوە وە لە هەمان کاتێشدا وەک خوێندکار قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەلوجەی شەوان بڕیووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە نەبووە بە بەعسی چەند جار لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ کراوە، بۆیە دوای هەستکردن بە مەترسی لەسەر ژیانی. لە بەهاری ساڵی (1982 ز) لە پۆلی سێی ناوەندی دەسبەرداری خوێندن و ئیشەکەی بووە لەگەڵ خانەوادەکەی گەڕاوتەوە بۆ کوردستان و لە گەرمیان لە شاری کەلار نیشتەجێبووە.
لە ساڵی (1985 ز) خێزانی پێکهێناوە، خاوەنی سێ کوڕ دوو کچە بە ناوەکانی:
1 سۆران کەریم، مامۆستا و پسپۆر لە بواری کیمیا.
2 محەمەد کەریم، لە دانیمارک نیشتەجییە .
3 یاسین کەریم، خاوەنی بڕوانامەی باکالۆریۆس لە وەرزش.
4 خاتوو: ژیان کەریم.
5 خاتوو: هەیفاء کەریم.
شایەنی باسە کەریم ئاغاوەیسی لە ڕاپەڕینەکەی بەهاری ساڵی (1991 ز) دا یەکێک بووە لە سەرشانە و کادرە چالاکەکانی کەرتی (5) ی کۆمیتەی ڕێکخستنی خانەقینی (ی. ن. ک.).
کەریم ئاغاوەیسی خاوەنی چەندین وتەی بەنرخ و هۆنراوەی نیشتمان پەروەریە وە خاوەنی ئەم بەرهەمە چاپکراوانەیە:
1- پەڕتووکی تیرەی ئاغاوەیسی و خێڵەکانی کە وەک بەرهەمێکی تایبەت بە مێژوو و شەجەرەی تیرەی ئاغاوەیسی.
2- دیوانی کەریم ئاغاوەیسی کە نزیکەی (490) لاپرە شیعرە.
کەریم ئاغاوەیسی خاوەنی چەندین پلە و پێگەی کۆمەڵایەتییە لەوانە:
1- براگەورە و سەرۆکی عەشیرەتی ئاغاوەیسی جافە.
2- ئەندامی سەنتەری ئێل بەگی جافە.
3- ڕاوێژکاری عەشایەری ئەنجوومەنی کەسایەتیە ناودارەکانی ئێراقە.
4- کارگێڕی ناوەندی کۆمەڵایەتی گەرمیانە لە بەشی چارەسەرکردنی کێشەکان.
وە هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەر و دیاری هەیە لە ئامادەبوون و بەشداری کردن لە ئاشتەوایی و چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی گەرمیان بەتایبەتی و کوردستان و ئێراق و دەرەوەی ئێراقیش بە گشتی. [2]