$کەجەکە: لۆزانێکی نوێ بەسەر کورد دا دەسەپێنرێت$
13.07.2023
کەجەکە ڕایگەیاند، “ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە لە ڕێگەی هاوپەیمانییە نێونەتەوەییە چەپەڵەکانییەوە، لۆزانێکی نوێ بەسەر کورد دا دەسەپێنێت”، بانگەوازییشی کرد، لەپێناو دیموکراسی، ئازادیی و دادپەروەری پاڵپشتی گەلی کورد بکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەدا هاتووە، “گەلی کورد گەلێکی بەوجۆرەیە، کە لە ئەنجامی پەیماننامە نێونەتەوەیەکان زۆر جار کۆمەڵکوژ کراوە و لە چوارچێوەی قەوارەی کولۆنیالیستیدا سڕینەوە و لەناوچوونی بەسەردا سەپێنراوە. سەرەڕای هەموو ئەمانەش تێکۆشین و قوربانییەکی گەورەی دا، بووە یەکێک لەو هێزە ئازادی، ئاشتی و دیموکراسیە سەرەکیانەی سەردەم لە سەدەی 21ی دا، کە لەسەر ئاستی نێونەتەوەی خۆی سەلماند. گەلی کورد لە پاراستنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پاراستنی بەها سەرەکییەکانی مرۆڤایەتیی، لە تێکۆشانی شکۆمەندانە لە دژی هێرشەکانی داعش و قاعیدە کە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکەن، لە بەرەکانی هەرە پێشەوە، بەرخۆدانێکی گەوەرەی کرد و لەنێو مرۆڤایەتیدا بووە جێگەی شانازی”.
$لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە ئاماژە بەم تایبەتمەندیانە کراوە:$
“گەلانی جیهان و ئەو دەوڵەتانەی وەک قەڵای دیموکراسی کۆمەڵایەتی سەردەم ناودێر دەکرێن، گرنگی و بەهای تێکۆشانی گەلی کورد و ڕۆڵەکانی نیشان دا. هەروەها لە زۆر گۆڕەپان لە تێکۆشان دژی داعش دا، زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ هاورکاری کوردیان کرد. هێشتاش ئەم هاوپەیمانییەتە بۆ تێکۆشانی هاوبەش لە زۆر شوێن لە دژی ڕێکخراوەکانی تیرۆریستی داعش و قاعیدە بەردەوامە.
$تێوەگلاندنی ناتۆ لە پلانی کۆمەڵکوژکردن و لەناوبردنی کورد$
لە 100ەمین ساڵڕۆژی پەیماننامەی لۆزان، کە لە ئەنجامیدا کوردی بۆ سەر چوار پارچە دابەشکرد و ڕێگەی بە جینۆسایدیان دا، لە سەردەمێکدا کە گەلی کورد بەتێکۆشانی خۆی لەپێناو دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی، جێگەی خۆی لەنێو ڕیزەکانی گەلانی جیهان کردەوە، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە لە ڕێگەی هاوپەیمانییە نێونەتەوەییە چەپەڵەکانییەوە، لۆزانێکی نوێ بەسەر کورد دا دەسەپێنێت. پێش دوایین کۆبوونەوەی ناتۆ کە لە لیتوانیا بەڕێوەچوو، بە ساتوسەودا و بازرگانی چەپەڵ لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد، ڕێگەیان پێدەدرێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد، کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە پێدانی قوربانییەکی قوورس و گەورە بەدەستهاتوون، بە کۆنسەپتێکی نوێ لەناوببرێن. ئەو مامەڵە و هەڵوێستەی لەوێ نیشاندرا، لەسەروی پەسەندکردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، ڕژیمی دیکتاتۆر و فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە لە بنەڕەتەوە سوید و لە کەسایەتی سویدا، یەکێتی ئەوروپا و تەواوی ناتۆ لە پلانەکانی کۆمەڵکوژکردنی کورد بەشداری پێدەکات. ئەوەی لەو بازرگانییەدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرا، پەسەندکردنی پاکتاوکردن و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بوو، کە تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە. لە بنەڕەتدا ناتۆ لەو بازرگانییەدا هیچ سازشێکی نەکردووە. لێکتێگەیشتنی نێوان ناتۆ و سوید و دەوڵەتی تورک، کە هەوڵ دەدرێت وەک سەرکەوتنێکی گەورەی دیپلۆماسی نیشانی ڕایگشتی تورکیا و جیهان بدرێت، ڕێگە لە بەردەم بە تیرۆریست ناساندن و قەدەغەکردنی تێکۆشانی ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان، ئەوروپا و هەموو کیشوەرەکانی دیکە دەکاتەوە. بەهاکانی مرۆڤایەتی، دیموکراسی و مافی مرۆڤ، کە لەبەرانبەر ڕژێمێکی دیکتاتۆر، فاشیست، دواکەوتوو و لاواز بەدەستهاتبوون، نەیانتوانی مرۆڤایەتی بپارێزێن. هێزە نیونەتەوەیەکان جارێکی دیکە لەبەرانبەر هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی تورکی فاشیست و لەبەرانبەر کورد چاویان نوقاند و بێدەنگ بوون. هەر بۆیە پەیمانێکی بەوجۆرەیە بۆ ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا و بەتایبەتی سوید دۆڕاندن و زیانە، پەیامێکە کە دەبێت شەرمی لێبکەن.
ئەو مامەڵەیەیی، کە لەبەرانبەر دیکتاتۆری، فاشیستی-دواکەوتوو، هەڵویست نەگیراوەتەبەر و پاڵپشتیشی لێکرا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە ئەوروپا دەرەنجامی نەرێنی دەبێت. کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژیمی فاشیستی ئەردۆغان لە دژی هەر کوردێکی خۆڕاگر بەڕێوەی دەبات، بە کەڵک وەرگرتن لە بەرژەوەندییەکانی ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا و سوید، باشتر دەپەڕێنێتەوە بۆ ئەوروپا. ئەوەش قەیران و ئاژاوەی زیاتری لێدەکەوێتەوە، لەژێر ناوی “پەرەنگاربوونەوە لە دژی تیرۆر”، هزر، ڕێکخراوەیی و تێکۆشانی ڕەوای گەلان، کۆمەڵگەکان، ژنان و گەنجان بە تیرۆریست بناسرێن و قەدەغە بکرێن.
$گەلی کورد سوورە لەسەر ئەوەی گوڕ بە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بدات$
لە 100ەمین ساڵڕۆژی پەیماننامەی لۆزاندا، پێویستە گەلی کورد زیاتر لە هەموو کات، ڕێکخستنکرا و خۆڕاگرانە بە ئیرادە گوڕ بە تێکۆشانی لەپێناو ئازادی، دیموکراسی و ئاشتیدا بدات. وەک چۆن لەسەرەتاوە شان بە شانی هەموو گەلان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی تیرۆریستی، جینۆساید، فاشیست و کولۆنیالیستی تێکۆشانی کردووە، ئەوەی وەک کلتوورێکی دیموکراسی و ئازادی بەرەوپێش برد، لە ئێستا بەدواشەوە لە پەرەپێدانی بەهێزی ئەو کلتوورە بەردەوام دەبێت.
داوا لە ژنان، هێزە دیموکراسییەکان، ڕۆشنبیران و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ ، بەتایبەتی گەلانی ئەوروپا دەکەین، کە لەبەرانبەر ئەو ساتوسەودا و بازرگانییە چەپەڵەی لەسەر چارەنووسی گەلان دەکرێت، هەڵوێستیان هەبێت، لەو شوێنانەی کە تێیدان، بەهاکانی دیموکراسی و مرۆڤایەتی بپارێزن و گەشی بکەن. بەر لە هەموو شتێک، بۆ پاراستنی بەهاکانی ژیان و داهاتوویەکی شکۆمەندانە، تێکۆشان لە دژی هاوپەیمانییە قێزەونەکان، فرۆشتنی چەکەکان، ئەو هەڵوێستانەی پاڵپشتی سیاسەتی کۆمەڵکوژکردن دەکات، ئەرکی مرۆڤایەتییە. لەسەر ئەو بنەمایەش بانگەوازی ئاڕاستەی هەمووان دەکەین، لەپێناو دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری پاڵپشتی گەلی کورد بکەن.[1]