دوو کچە ئێزدییەکە چیرۆکی ڕزگارکردنیان لە دەستی چەتەکان دەگێڕنەوە.
#13-07-2023#
بەسێ و عالیە، ئەو دوو کچە ئێزدییەی لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ژن لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکران چیرۆکی نۆ ساڵ دیلێتی و ڕزگارکردنیان دەگێڕنەوە.
دوای ئەوەی هێزەکانی یەپەژە و یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان توانییان دوو کچی شنگالی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگار بکەن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو دوو کچەیان گەڕاندەوە بۆ ناو کەسوکارەکەیان لە شنگال، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لەمیدیای فەرمی یەپەژەوە بڵاوکراوەتەوە، هەردوو کچە ڕزگاربووەکە چیرۆکی ژیانی خۆیان دەگێڕنەوە.
لەسەرەتای گرتە ڤیدیۆییەکدا بەسێ یەکێک لە کچە ڕزگار کراوەکان ڕاگەیاند، لە شنگال داعش خۆم و دایکم و برا و خوشکەکانم بۆ دێرەزولی ڕۆژئاوی کوردستان گواستەوە، دواتر بە ئێمەیان وت ئێوە خەڵکی حەمسن.
عالیەش بەهەمان شێوە، کە یەکێک لەو کچە ڕزگاربوانەی ژێر دەستی چەتەکانی داعش دەڵێت، لە شنگال داعش خۆم و دایکم و برا و خوشکەکانم بۆ دێرەزولی ڕۆژئاوی کوردستان گواستەوە، دواتر بە ئێمەیان وت ئێوە خەڵکی حەمسن، براکەمیان لە ئێمە جیا کردەوە، دوای مانگێک بۆ دوومانگ دایکمیان لە ئێمە جیا کردەوە.
دەشڵێت، دواتر براکامیان لە ئێمە جیا کردەوە و بردیان بۆ ناو چەکدارەکانی خۆیان، دوای مانگێک بۆ دوومانگ دایکمیان لە ئێمە جیا کردەوە، وتمان بۆ کوێی دەبەن، وتیان بۆ ناو دەوڵەتی ئیسلامی دەبەین، دوای مانگ و نیوێک چەتەکانی داعش بە ئێمەیان وت دایکتان بەهۆی بۆردومانەوە کوژراوە.
باس لەوەش دەکات، براکەم هات وتی: دەمەوێت خوشکانم لای خۆم بن بەخێویان بکەم، بەڵام چەتەکان قەبوڵیان نەکرد و وتیان تۆ منداڵی نابێت، ئەو کاتە براکەم تەمەنی 12 ساڵ بوو، دواتر ئێمەیان برد بۆ باهۆز و کامپی هۆڵ، لەوێ بە ئێمەیان وت ئێوە خەڵکی حەمس نین، بەڵکو ئێوە خەڵکی شنگالن، ئێمە سەرەتا شۆک بووین و ئەو فکرەمان پێ قبوڵ نەبوو کە خەڵکی شنگالین، ماوەیەکی پێ چوو تا ئەوەمان قبوڵ کرد.
بەسێ بەرداوامە لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی و دەڵێت، لە کامپی هۆڵ پشکنینی خوێنمان بۆ کرا بۆ ئەوەی دڵنیا بیینەوە کە ئێمە خەڵکی شنگالین یاخود نا، لە کامپەکە هیچ زۆرییان لە ئێمە نەکرد بۆ ئەنجامدانی ئەو پشکنیینە، پێیان وتین گەر پشکنینەکان دەرچوو خەڵکی شنگالن ئەوا دەتانگەڕێنیینەوە زێدی خۆتان، تەنانەت ئەوەشیان وت ئەگەر گەڕانەوە شنگال و دەرکەوت ئێوە خەڵکی ئەوێ نین، گەڕانەوەتان لە ئەستۆ دەگرین.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە کامپی هۆڵ زۆر گوێمان لێی دەبوو، کە یەپەگە هاوڵاتییانی شنگال لە کامپەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان، ئێمە سەرەتا باوەڕمان نەکرد چونکە نەمان دەزانی، دواتر لە ڕێگەی توڕە کۆمەڵاییەتیەکانەوە بینیمان یەپەگە چۆن ژنانی شنگال دەگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان و بۆ ناو کەس و کارییان و دڵخۆشن، بەدڵنیاییەوە سوپاسی یەپەگە دەکەین بۆ گەڕانەوەمان و ئەو ماوەی دوو ساڵە لەوێ بووین، هێواخوازین هەموو ژنانی شنگال بگڕێندرێنەوە بۆلای کەسوکارییان.
عالیەی 14 ساڵ، کچە ڕزگاربوویەکی دیکەی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعشە دەڵێت، ئێمە لە کامپی هۆڵ لە ناو خێزانەکاندا دەژیاین، ئەوانە خێزانی ئێمە نەبوون و نازانین خێزانی ڕاستەقینەی ئێمە لە کوێیە، سەرەتا ئێمەیان گواستەوە بۆ کامپەکە ناڕازی بووین، هەرچەند بیر لەئەو کات و کارە خراپەنەی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعش دەکەمەوە تەحمول ناکەم.
دەشڵێت، منداڵ بووین دایکمان نەبینیووە و ئێستاش گەورە بووین نەمان بینیوە، بەدڵنیاییەوە گەر دایکم ببینم زۆر دڵخۆش دەبم، هەر کەسێک دەگەڕێتەوە دەچێتە لای خێزان و کەس و کاری، خێزانەکەی لەگەڵی دەبن و خێزانی ڕاستەقینەی خۆیان دەبیننەوە.
ڕوونیشی کردووە، هەر کەسێک لە سەرەتاوە بچێتە ناو چەتەکانی داعش و ئەو کوشتن و بڕینە ببینێت زۆر مەترسیدراە، ئێمەش زۆر دەترساین، دوای ئەوەی ڕزگار کراین زۆر دڵخۆش بووین، یەپەژە بەشێوەیەکی مرۆڤدۆستانە مامەڵەیان لەگەڵ کردین، ئەوان لە ئێمە تێگەیشتن و لەگەڵمان بوون و زۆر کارییان بۆ ئێمە کرد، بۆیە لە بەرامبەر ئەو هەموو هاوکارییە زۆر سوپاسیان دەکەین، بەدڵیاییەوە ئەم کارەیان لە بیر ناکەین.
لە کۆتایشدا عالیە دەڵێت، هیوا خوازین ئەو و کچ و ژنانەی دیکە کە وەک ئێمەن ڕزگار بکرێن وبگەڕێنرێنەوە بۆ ناو کەس و کاریان و بە ئازادی بژین.
دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە ساڵی 2014 هاتنە ناو عێراق و دەستیان بەسەر پارێزگای موسڵ و هەندێک ناوچەی دیکەدا گرت، کۆمەڵکوژییەکی گەروەی ئەنجامدا، بەتایبەتی لە شنگال و دژی ئێزیدییەکان، هەروەها چەندین کچ و ژنی بەکۆیلە کرد و بەشێکیانی گواستەوە بۆ سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان، تاوەکوو ئێستاش بە شێکی لەو ڕفێندراوەنە ڕزگار نەکراون.[1]