سەرسەنگ، شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی (#ئامێدی#) شاری دهۆک، یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی شاری #دهۆک# و هەرێمی کوردستان، کەوتووەتە بناری شاخی (گارە) و (41) کیلۆمەتر لە شاری دهۆکەوە دوورە، (1450) مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە زۆربەی دانیشتووانەکەی لە کورد پێکهاتووە لەگەڵ کەمینەیەک لە کلدۆئاشورییەکان (35) گوند لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بەو شارەدێیەن. [1]