ناو: جەزا
ناوی باوک:دەروێش حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1951#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مامۆستا جەزا دروێش حەسەن لە 01-07-1951 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی بێکەس و خالیدیە تەواوکردووە لە ساڵی 1964، قۆناغی ناوەندی لە ساڵی 1967 لە ناوەندی سەڵاحدینی کوڕان تەواوکردووە، لە ساڵی (1969-1970) خانەی مامۆستایانی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
لە ساڵی (1971-1972) بۆ ماوەی (18) مانگ خزمەتی سەربازی زۆرەملێی کردووە، پاشان لە ساڵی (1972-1973) بۆ یەکەم جار بە مامۆستای وانەبێژ لە قوتابخانەی چوارقوڕنە لە شارەدێی چوارقورنە دامەزراووە، لە 01-09-1973 وەک مامۆستای میلاک لە گوندی #خاوێ#ی شارەدێی #قەرەداغ# دامەزراوە، پاشان لە ساڵی 1974 تەنسیب کراوە بۆ قوتابخانەی مەولەوی لە سلێمانی.
دوای نسکۆ گەڕاوەتەوە بۆ گوندی خاوێ تا ساڵی 1976 وانەی وتۆتەوە، لە هەمانساڵدا گوازراوەتەوە بۆ سەر میلاکی دواناوەندی بە بۆنەی دامەزراندنی بە شەکانی پەروردەی پیشەیی، وە لە ناوەندی کاوەی کوڕان وەک مامۆستای بەشی دارتاشی وانەی وتۆتەوە.
مامۆستا جەزا یەکێک بووە لەو پێنج مامۆستایەی کە بەشەکانی پەروردەی پیشەییان دامەزراندووە لە چەندین ناوەندی خوێندن لە سلێمانی، لە ساڵی 1981 وەک یاریدەدەری هونەری دەست بە کاربووە لە ناوەندی کاژاوی کوڕان بۆ دامەزراندنی بە شەکانی پەروردەی پیشەیی لەو ناوەندیەدا.
لە ساڵی 1983گوازراوەتەوە بۆ دواناوەندی ڕزگاری کچان بۆ دامەزراندنی بەشەکانی پەروردەی پیشەیی و وەک یاریدەدەری هونەری دەستبەکاربووە.
پاشان ساڵی 1995 گوازراوەتەوە بۆ بۆ وەرشەی ناوەندی زانیاری و وەرشەکەی کردووە بە کارگەی دارتاشی پەروردە، وە دەسبەکاربووە وەک سەرپەرشتیاری کارگەکە.
لە ساڵی 1988 ناونیشانی گۆڕراوە بە سەرپەرشتیاری هونەری و لێپرسراوی کارگە، بە هەوڵی مامۆستا جەزا و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروردەو یو نسکۆ سێ بینای دیکەی وەک پاشکۆ بۆ کارگە درووستکردووە لەگەڵ دابینکردنی چەندین ئامێری کارەبایی و پێداویستی گرنگ بۆ کارگەکە لەلایەن یونسکۆ و یونیسێفەوە.
مامۆستا جەزا ساڵی 2004 کرا بە یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی وە لە هەمان ساڵدا ناونیشانی گۆڕرا بە بەڕێوبەری کارگەی دارتاشی، لە ساڵی 2005 ناونیشانی گۆڕرا بۆ بەڕێوبەری جێبەجێکار لە کارگەی دارتاشی تا ساڵی 2010لە کارگە مایەوە، لە ماوەی 15 ساڵ کارکردنی لە کارگەی دارتاشی وەک سەرپەرشتیار و لێپرسراو و بەڕێوبەر شوێندەستی دیاربووە لە درووستکردنی هەزاران (ڕەحلە) و پێداویستی بۆ گشت قوتابخانەکانی بەڕێوبەرێتی پەروردەکانی سلێمانی بە هاوکاری کارمەندانی کارگە و ئامادەیی پیشەسازی بەکرەجۆ لەگەڵ هەر دوو ڕێکخراوی یونسکۆ و یونیسێف.
لە ساڵی 2010 گوازراوەتەوە بۆ ناو دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروردەی سلێمانی و بووە بە بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاک تا لە #01-07-2014# خانەنشینکراوە.
مامۆستا جەزا بەشداری لە خولی دەیەمی ماتماتیکی نوێ کردووە لە ساڵی 1974بۆ ماوەی یەک مانگ و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە ، هەروەها بەشداری کردووە لە خولی نۆیەمی مەڵبەندی ئیشی دەست لە موسڵ بۆ ماوەی 3 مانگ لە #15-02-1975# بۆ #15-05-1975# و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، وە بەشداری کردووە لە خولی چۆنییەتی بەستن و ڕێکخستن و کارپێکردنی ئامێر و کەلوپەل و پێداویستییەکانی بەشەکانی پەروەردەی پیشەیی لە بەغدا بۆ ماوەی 7 ڕۆژ، وە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بەشەکانی پەروردەی پیشەیی لە سلێمانی، بەشداری کردووە لە زیاتر لە 16 پێشانگای بەشەکانی پەروردەی پێشەی لە (#سلێمانی# -#هەولێر#-#بەغدا# -سەڵەحەدین) وەک ناوەندی خوێندن، هەروەها ساڵی 1975 بەشداری لە پێشانگەی خۆشنووسی هەڵکۆڵین لە موسڵ کردووە.
مامۆستا بە شداربووە لە کۆنگرەی پەروردەیی لە وەزارەتی پەروردە لە سلێمانی، وە زیاتر لە 35 سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەکراوە، ماوەی 42 ساڵ بە بێ دابران خزمەتی پەروردەو فێرکردنی پیشەیی و کارگێڕی کردووە.
مامۆستا جەزا ساڵی 1980 لەگەڵ خاتوو نیهایەت ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێناوەو خاوەنی 4 کچ و کوڕێکە بە ناوەکانی (ژوان، هۆزان، باوان، چیا، بانە).
هیوای لەشساغی و تەندرووستی بۆ مامۆستا جەزا و خانەوادەکەی دەخوازین.
ئامادەکردنی: گێلاس کەریم-#داناز عەبدولڕەحمان# [1]
بەڕێوەبەرێتی مۆزەخانەی پەروەردەیی سلێمانی