ناونیشانی پەرتووک: هەنسک و هیوا
ناوی نووسەر: #مەلا غەریب پێنجوێنی#
چاپخانە: پڕۆژەی هیوا
ساڵی چاپ: 2013
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
دانەدانە ئەم وشانە، وەک تۆوی گوڵ و ڕێحانە، لە تۆوچێنی خامە ڕژان، بە ڕووی پەڕەکاندا پژان.
هەتا ڕواون، دەستەونزا بە فرمێسکی چاوەکانم ئاوم داون، کە پێگەیین، بە ناوی (هەنسک و هیوا) ناوم ناون.
وا چەپکێ گوڵی ئەم باخەم کردە دیاری، با لەلای یاران بمێنێت بۆ یادگاری.
چەپکە گوڵێک عەترڕێژبێ و سوور و سپی و زەرد و ئاڵ بێ، بۆ ئاسمانی دڵتان سایەقەی ساماڵ بێ، شادی ناو سابات و ماڵ بێ.
تا لەگەڵ گزنگی خۆری بەیانیاندا خونچەکانی بکرێنەوە، پەڕەکانی بەلەنجەوە بەڕووتاندا بشنێنەوە...