$ژیاننامە$
لە بەهاری ساڵی 1901دا لە گوندی #تەکیە#ی سەربە شارۆچکەی #خورماڵ# هاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاحە و سەرەتای خوێندنیشی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی 1913یش سەرەتاکانی نەحو سەرفی خوێندووە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانیشدا لە مزگەوتی #مەڵکەندی# شاری #سلێمانی# نیشتەجێبووە و دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی 1924یشدا لە ئاهەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/82/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=مەلا عەبدولکەریمی مودەریس=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/82/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1960یشدا لە مزگەوتی #شێخ عەبدولقادری گەیلانی# لە بەغدا بە ناونیشانی مودەریس دامەزراوە، زیاتر لە 50 فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووه، هەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرهەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرهات و هەڵبەستی چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و شێخ عوسمان و سەراجەدینی بڵاوکردووتەوه، هەروەها چەندین هەڵبەستیشی لەژێر نازناوی نامی بڵاوکردووەتەوه، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بە کوردیکردنی فیقهی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا.
$بڵاوکراوەکان$
نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی بە زمانی کوردی ئەمانەن: #یادی مەردان# و دووبەرگ، #بنەماڵەی زانیاران#، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوه، کۆمەڵە هەڵبەستی فەقێ قادری هەمەوەند، #تەفسیری نامی# حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، #دیوانی نالی#، #دیوانی مەولەوی#، #دیوانی مەحوی# و چەندین پەرتووکی دیکە بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاویکردۆتەوه.
دیارە جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی ئێراقیش بە زانایەکی گەورە ناسرابوو و خاوەن فەتوای ئایینی بووه، بۆیە چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی ڕابطە علما و العراقی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی 3 هەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕەو کە لە هەموو پارێزگاکانی ئێراق هاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا و و التدریس و البحوث و التصوف) هەڵبژێراو، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندرووستی نالەباربووە ڕەتیکردبۆوه. سەرەڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری ئێراق-دەستەی کورد-بووه، هەروەها باوەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردون بووه.[1]
کەسایەتی گەورەی ئایینی و ئەدیب و زانای گەلەی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە تەمەنی 104 ساڵیدا لە کاژمێر 12ی شەوی 29 لەسەر #30-08-2005# لە شاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆچی داوییکرد.[2]
=KTML_Link_External_Begin=https://muderis.chyadost.net/=KTML_Link_External_Between=سایتی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس=KTML_Link_External_End=