$ژیاننامە$
- لە ساڵی 1948 لە شاری #هەڵەبجە# لە دایک بووە و لە تەمەنی 8 ساڵیدا هاتوونەتەوە #سلێمانی#.
$خوێندن$
- قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی و پەیمانگای مامۆستایانی لە سلێمانی تەواو کردوە.
- لە ساڵی 1970 وەک مامۆستا لە #هەولێر# دامەزراوە و لە ساڵی 1976 گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی.
$چالاکی$
- لە ساڵی 1968 وە هاتۆتە سەر تەختەی شانۆ و یەکێک بووە، لە دامەزرێنەرانی شانۆی کوردیی سەردەم، کە ئەو کاتە شانۆکاران لە پەنجەی هەردوو دەست تێپەری نەدەکرد.
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی #کۆمەڵی هونەر و وێژەی کوردی#ی و #تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی# و ڕۆڵی سەرەکی لە زۆربەی بەرهەمەکانیاندا دیوە.
- چەندەها چیرۆکی شانۆیی نووسیوە، وەک گوڵالە، بێفەڕ، میراتی، عومەر خاوەر و وەرگێڕان وەک کابرا سەیرەکە، یولیۆس سیزەر، شۆڕشی مردووەکان.
- لە ساڵی 1986 ڕژێمی بەعس فشاری بۆ هێناو، تاراوگەی گرتەبەر و لە ساڵی 1989 وە لە کەنەدا گیرساوەتەوە.
- چەند جارێک شانۆگەریی لە شارەکانی کەنەداو ئەوروپا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر بەرهەم هێناوە.
- لە ساڵی 1999 لە کۆنۆستۆگا کۆلیجی کەنەدا بروانامەی دیپلۆمی باڵای لە بازرگانیی بەدەست هێناو، هەر لەو کۆلیجە چەند کۆرسێکی شانۆی بە سەرکەوتوویی بڕی.
- لە ساڵی 1974/1975 بیژەری ڕادیۆی #شۆڕشی ئەیلول# بووە.
- لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە کاژیکەوە کردووەو بۆتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە پیرۆزە، هەتا ئێستاش خۆی بە ئەندامی ئەو فەلسەفە نەتەوەییە ئەزانێت.
- سێ کچی هەیە شایی و شێنێ و شانۆ، شایی ماجستێری لە زانستە سیاسێکان تەواو کردووە، شێنێ خوێندکاری مافە لە دانیشگای واترلۆ، شانۆخانیش لە دواناوەندی ئەخوێنێت.
- لە زۆربەی گۆڤار و سایتەکاندا، بە کوردی و عەرەبی نووسینی بڵاو کردۆتەوە.
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی کولتووری کورد لە ئۆنتاریۆی کەنەدا.
- تا ئێستاش هەر بەردەوامە لە بواری هونەر و نووسین دا.