ساڵی 1942 لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر لە #پێنجوێن# لە دایک بووە.
لە ساڵی 1950 دا خراوەتە قوتابخانە (قوتابخانەی سەرەتایی کوڕانی پێنجوێن).
لە ساڵی 1956 دا لە گەڵ کۆمەڵێک لاوی پێنجوێندا کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی (کاوە) دروستکرد، کە دەکرێت ئەم بەروارە بە سەرەتای تێکەڵبونی بەکاری سیاسیی هەژمار بکرێت.
لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە #یەکێتی قوتابیان#ەوە دەکات و هەمان ساڵ دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی پێنجوێن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4590/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=بەکر حاجی سەفەر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4590/0004.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1960 یەکێک بووە لە بەشدار بووانی یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی لیوای یەکی سلێمانی یەکێتیی قوتابیان.
ساڵی 1961 بووەتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی هەڵەبجەی پارتی.
ساڵی 1963 دەبێتە کارگێری لیژنەی ناوچەی پێنجوێن و سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی بناوە سووتە.
ساڵی 1964 دەبێتە لێپرسراوی لیژنەی ناوچەی پێنجوێن.
لە 31-08-1964 دا هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو کافیە محەمەددا دەکات و لە ڕۆژی زەماوەندەکەیدا بە هۆی دوبەرەکی ئەوکاتەی ناو شۆرشەوە دەستگیر دەکرێت.
لە ساڵی 1970 داو لەگەڵ دروست بونی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#دا، پەیوەندی دەکات بەو ڕێکخراوەوە. هەر لە هەمان ساڵدا سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی کردووە لە ناوچەی پێنجوێن.
لە ساڵی 1976 وەکو یەکەمین پێشمەرگەی شۆرشی نوێ لە ناوچەکەی خۆیدا دەچێتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە، لە هەمان ساڵدا خێزانەکەی و کەسوکارەکەی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێن و ڕەوانەی زیندانەکانی خواروی عیراق دەکرێن.
لە ساڵی 1977 دا لەگەڵ بەرێزان مولازم عومەر و شەهید #تاهیر عەلی والی بەگ# سەرپەرشتیاری پێشمەرگەی پارێزگای سلێمانییان لە ئەستۆدا دەبیت.
ساڵی 1978 دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی و لێپرسراوی لقی یەکی سلێمانی.
ساڵی 1979 دا بۆتە بەرپرسی هەرێمی سێ و بەشداری شەرەکانی هێزی پشتیوانیی کردووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە ساڵی 1980 دا و لە کاتی ڕاپەرینەکانی شاری پێنجوێندا، جارێکیتر خێزانەکەی و براکانی دەستگیر دەکرێنەوە.
لە ساڵی 1983 بۆتە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی سلێمانی ی.ن.ک.
لە ساڵی 1987 بۆتە سەرپەرشتیاری بەشێک لە شەڕەکانی سەرکردایەتی دژ بە ڕژێمی بەعس و لە دوای #ئەنفال#یشەوە لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خێزانەوە جێگیر دەبن تا ڕاپەڕین.
لە ڕاپەرینی بەهاری 1991 دا سەرپەرشتیاری ئەو هێزەی دەکرد کە لەگەڵ هەڤاَل #مەسعود بەرزانی# گەڕایەوە بۆ کوردستان.
لە ساڵی 1992 وەکو یەکەمین پەرلەمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کورستان سوێندی دەخوات.
لەساڵی 1996 دا لە سەیرانبەن بریندار دەبێت.
لە ساڵی 1998 دا دەبێت لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی ی.ن.ک.
لە ساڵی 2010 دا دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی ی ن ک.
لە 22-10-2014 بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە کورد و کوردستان کرد.[1]