پوختەی ناسنامەی دوکتۆر حسێن محەمەد عەزیز
ساڵی (1950) ، لە شارۆچکەی (#پێنجوێن#) لەدایکبووە. هەموو قۆناغەکانی خوێندنی، لە شاری (سلێمانی) تەواوکردووە.
ساڵی (1976) ، لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی، بە پلەی بەرز دەرچووە و هەر لە هەمان کۆلێژ، بە مامۆستا دامەزراوە.
پاشان لەبەر گەلێ هۆی تایبەتی، ڕووی لەدەرەوەی وڵات کردووە و لە (یەکێتیی سۆڤێت) گیرساوەتەوە، تا سەرەتای ساڵی (1987) ، بڕوانامەی دوکتۆرای بە پلەی بەرز، لە زانستی کشتوکاڵدا وەرگرتووە. لە ساڵی (1988) یشەوە، وەک پەنابەری ڕامیاریی لە (سوید) ژیاوە.
هەر لە سەرەتای لاوێتیشەوە (1963) ، لە ڕیزەکانی (ی. ق. ک.) و (پ. د. ک.) دا، تێکەڵی کاری ڕامیاریی و خەباتی کوردایەتی بووە. پاشان ساڵی (1970) ، لە ڕیزەکانی (کاژیک) و (پاسۆک) دا، درێژەی بە خەبات و چالاکیی ڕامیاریی و نەتەوەیی داوە. تا دوا جار، لە ساڵی (1981) ەوە و تا ئەوڕۆش، بە تەواوی وازی لە کاری پارتایەتی هێناوە و ئەندامی هیچ جۆرە پارتێکی ڕامیاریی نییە.
نووسەر تا ئێستە، بە دەیان وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی نێوەوە و دەرەوەی وڵاتدا بڵاوکردووەتەوە، پتر لە (50) کۆڕی ڕامیاریی، نەتەوەیی، زمانەوانیی، وێژەیی و کۆمەڵایەتی، لە وڵاتەکانی (ئەورووپا) و (کوردستان) گرتووە. (45) نامیلکە و پەرتووکی بڵاوکردووەتەوە و بە هەمووشی (502.10) لاپەڕەی نووسیوە.
ساڵی (2005) ، بە یەکجاری گەڕاوەتەوە بۆ (کوردستان) ، لە زانکۆی (سلێمانی) بە مامۆستا دامەزراوەتەوە. ساڵی (2007) ، سەرنووسەر و لێپرسراوی زمانەوانیی گۆڤاری (چەرمۆ) بووە، کە گۆڤارێکی وەرزانەی ڕازاوەی ڕەنگینی ئەکادێمیی، کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی بوو، فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی، بە زمانی کوردیی دەریدەکرد و تا ساڵی (2016) خانەنشینکراوە، (28) ژمارەی لێ دەرکردووە. هەروەها ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ڕیحانە) بوو، کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی، بە زمانی کوردیی دەریدەکرد و لەبەر بێ پارەیی، تەنیا (2) ژمارەی لێ دەرچوو.
بەرهەمە بڵاوکراوەکانی نووسەر
=KTML_Bold=زمانەوانیی وێژە=KTML_End=
01. سەلیقەی زمانەوانیی و گرفتەکانی زمانی کوردیی، چ1، 1999، چ2، 2005.
02. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی1، چ1، 2006.
03. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی 2، چ1، 2015.
04. هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی، بەرگی 3، چ1، 2019.
=KTML_Bold=وێژە:=KTML_End=
05. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی1، چ1، 2003.
06. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی2، چ1، 2004.
07. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی3، چ1، 2007.
08. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی4، چ1، 2013.
09. یاقووت و زمڕووتی کوردیی، بەرگی5، چ1، 2015.
=KTML_Bold=ڕۆژنامەنووسیی=KTML_End=
10. پێنج کاتژمێر لەگەڵا برایم ئەحمەددا، چ1، 1995. چ2، 1996، چ3، 2002.
11. نامەیەکی درێژ بۆ #نەوشیروان مستەفا#، چ1، 1995. چ2، 2006.
12. خولانەوە لە بازنەیەکی بۆشدا، چ1، 1997. چ2، 2002.
31. سنوورە قەدەغەکان مەشکێنن، چ1، 2003، ل 202. چ2.
=KTML_Bold=یاد و بیرەوەریی=KTML_End=
14. مەسعوود محەمەد و دوو دیداری دۆستانە، چ1، 2002.
15. شێرکۆ بێکەس، بیرەوەریی و یاد، چ1، 2013.
16. بارانی خوێن و بای مەرگ، چ1، 2015.
17. گەڵاوەریوەکانی درەختی تەمەنم، ب 1، چ1، 2015.
18. دوکتۆر کوردۆ عەلی، یاد و بیرەوەریی (46) ساڵی تەمەن، چ1، 2017.
19. گەڵاوەریوەکانی درەختی تەمەنم، ب 2، چ1، 2017.
=KTML_Bold=ساتیر=KTML_End=
20. بەڵێ لێکۆڵینەوە و ڕەخنە نەک شێواندنی ڕاستیی، چ1، 1996.
21. خڵتەی بیرێکی ژاراویی، چ1، 2000.
22. دیدی نەتەوەیی و نانەتەوەیی، چ1، 2007.
23. نووسەری ساختە، چ1، 2008.
=KTML_Bold=کۆمەڵناسیی=KTML_End=
24. ڕۆڵی سیستێمی بنەماڵە لە بزاڤی ڕزگارییخوازی نیشتمانیی...، چ1، 1997. چ2، 2001.
25. ئێمە بۆ واین، چ1، 2003.
26. دەربارەی کێشەکانی خۆشەویستیی و ژیانی هاوسەریی، چ1، 2011.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
27. کورد و شۆڕش و هەلی مێژوویی، چ1، 1996. چ2، 2000، .
28. پەیمانێکی ڕەش و ڕۆژێکی سوور، چ12003.
=KTML_Bold=جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک=KTML_End=
29. گرفتە سەرەکیییەکانی کورد، چ1، 1998. چ2، 2000.
30. شەکرە شارەکەم سولەیمانیی، چ1، 2003.
=KTML_Bold=ڕامیاریی و نەتەوەیی:=KTML_End=
31. دەربارەی پرۆژەکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، چاپی1، 1994.
32. دواپرۆژە، چ1، 1994.
33. پێنج وتاری غەمگین، چ1، 1994.
34. دێمۆکراسیی، ئایدۆلۆژیی و جەنگی نێوخۆ، چ1، 1994.
35. ململانێی ئایدۆلۆژیی لە کوردستاندا، چ1، 1993. چ2، 1995.
36. فیدراڵیزم و دەوڵەتی فیدراڵ، چ1، 1996. چ2، 1996. چ3، 2004.
37. ئۆجەلان ئەزموونێکی نوێ و پەندیی مێژوویی، چ1، 1999. چ2، 1999.
38. حەوت وتاری قەدەغەکراو، چ1، 2004.
39. برایەتی درۆزنانە، چ1، 2005.
40. کورد و کێشەی #کەرکووک#، چ1، 2005.
41. دۆزەخی ژێردەسیی، چ1، 2006.
42. هێندێ پەتای کوردکوژە، چ1، 2009.
43. #بزووتنەوەی گۆڕان# بەرەو کوێ؟ چ1، 2010.
44. کێشەی کورد و ئاییندەی کوردستان، چ1، 2013.
45. خەمە گەورەکەی نیشتمان، چ 1، 2019. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/azizhus=KTML_Link_External_Between=https://www.facebook.com/azizhus=KTML_Link_External_End=