- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی شاری سلۆپی باکووری کوردستان لە تورکیا بەڕێکەوتن و بڕیارە لەوێشەوە بەرەو کۆبانێ بڕۆن.
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان بەزاند و زۆر بە نزمی بە سەر چیای مەتیا و دەڤەری نێروە و ڕێکا و دەڤەری نهێل و چیای کورەزا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەسووڕێنەوە.
- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە تیمێکی پوچەڵکردنەوەی بۆمب لە زووممار 4 کارمەندی دەزگای گشتی کاروباری مین شەهید بوون و دووانی دیکەش بریندار بوون.