لە #23-01-1987# لە ئێران لە شاری ئورمیە لەدایکبووە. لەکاتێکدا دایک و باوکی ئێراقیان بەجێهێشت و بەرەو ئێران بەڕێکەوتن، لەوێشەوە بەهیوای گەیشتن بۆ ژیانێکی ئرامتر بەرەو هاندەران. ئەوکاتە شەڕی ئێراق-ئێران بوو، بڕوا لە ئێران لە شاری ئورمیە لەدایکبووە.
بڕوا هەر لە منداڵییەوە خولیای یاری و تۆپ بووە، بەپێی قسەی دایکی زۆرکات لەگەڵ تۆپدا خەوتووەو هەمیشە فوتبۆڵ ئارەزوو خولیای بووە. زۆربەی کاتەکانی پشوو و ڕۆژانی لەقوتابخانە هاتووەتەوە خەریکی تۆپتۆپێن بووە لەگەڵ منداڵانی گەڕەک و گەر کەسیش نەبوایە خۆی بەتەنیا لە گۆڕەپانکانی گەڕەک یاری کردووە.
بڕوا سەرەتا ساڵی 1994 لەگەڵ تیپی ڤاسەلوند لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەستپێدەکات تا ساڵی 1998، پاشان لە 1998 دەچێتە یانەی ئایکۆی ستۆکهۆڵم کە لەپلە نایابەکان یاری دەکەن وەک یاریزانێکی تازە پێگەشتوو. لەنێوان 2003 تا 2006 چەند یارییەک دەکات بۆ هەڵبژاردەی سویدو گۆڵێکیش تۆماردەکات و دەبێتە جێی ئەوەی ڕۆژنامە سویدییەکان باسی بکەن.
پاشئەوەی تیپێکی کوردی لە وڵاتی سوید درووستدەبێت و ئامانجی تیپەکەش کۆکردنەوەی یاریزانە کوردەکانەو لەژێر ناوێکی کوردیداو بتوانرێت ڕۆژێک ئەم تیپە لەپلە نایابەکانی سوید یاری بکەن، پەیوەندی دەکرێت بەبڕواوەو قەناعەت دەکات لەگەڵیان بێت و یاریان بۆ بکات لەنێوان ساڵانی 2009 تا 2013 و پلەی کابتنی پێدەبەخشن و زۆرجار ئەرکی ڕاهێنانی تەمەن 13 بۆ 14 ساڵانیشی بەڕێوەبردووەو یاریزانێک و پێشڕەوێکی دیاری تیپەکە بووە و چەندین گۆڵی بۆ تۆمارکردوون، هەرچەندە لەهێڵی ناوەڕاستیش یاری کردووە.
لە ساڵی 2014 تیپی ئۆستەرشوند کە هێشتا لەپلە یەکەکان یاری دەکەن و ئامانجیان خولە نایابەکانی سویدە لە تەمەنی 22 ساڵان دامەزراندنی ئەم تیپەدا خەونیان خولە نایابەکانە، پەیوەندی دەکەن بەبڕواوەو دەچێتە ڕیزی تیپەکەوەو لەوێش دەبێتە یاریزانێکی دیارو لێهاتوو، هەر ئەو ساڵەش سەردەکەون.
بۆ خولە نایابەکانی سویدو بەپێی ڕۆژنامەکانی ئەو شارە، بڕوا هاندەرو قاچێکی ئەم سەرکەوتنەیە بۆ خولە نایابەکانی سویدو بڕواش دەکرێتە کابتنی تیپەکە.
لەبەر تواناو لێهاتوویی بڕوا وەک فوتبۆڵەوانێک و هەموو تەمەنی لەگەڵ تۆپدا، هەڵبژاردەی ئێراق پەیوەندی پێوە دەکەن و بۆ بەشداربوون لە شوێنی ڕاهێنامەکانی هەڵبژاردەی ئێراق لە هەولێر و خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئێراق، بڕواش پاش گفتوگۆ لەگەڵ نزیکان و تیپەکەی بۆماوەی هەفتەیەک دەگەڕێتەوە هەولێر و بەشداردەبێت لەڕاهێنانەکەیان و جێی سەرنجی ڕاهێنەری تیپی ئێراق و بەهیوای بەشداربوون لەیارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئێراق.
بەڵام ئەوەی گرفتە لێرەدا تەنیا ئەوەیە بڕوا بەڵگەنامەی تەواوی ئێراقی نییە و لە ئێران لەدایکبووە لەدایک و باوکێکی کورد، باوکی ناوی حیکمەت نووری ڕەشیدەو خەڵکی هەڵەبجە، دایکیشی ڕوخۆش عارف مارف و خەڵکی سلێمانییە. بەوهیوایەی هاوکاری بکرێت لەجێبەجێکردن و ڕێکخستن و کردنی بەڵگەنامە و پاسپۆرتی ئێراقی بۆ کاکە بڕوا کە وەک یاریزانێکی کورد بەشداربوویەکی کارا بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراق لەیارییەکانیدا وەک یاریزانێکی فوتباڵ.