- بەیانی ئەمڕۆ، #هێزە ڕەشەکه# (هێزێکی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لەلایەن مەڵبەندی #کەرکووک#ی یەکێتی-یەوە سەرپەرشتی دەکرێ)، لە شاری کەرکووک چوونە سەر بیرە نەوتێک لە ڕۆژئاوای شارەکە، دوای ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران و پۆلیسی نەوت گاز سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراق-یان لە شوێنەکە دورخستەوە، خۆیان لەسەر بیرە نەوتەکە جێگرد، کە ئه و بیرە نەوتە لەلایەن کۆمپانیانی ئای تی-ەوە نەوتی لێ هەناردە دەکرا و ڕۆژانە بڕی 150 هەزار بەرمیل له و بیرە هەناردەی تورکیا دەکرا. پاشان سەرجەم بیرە نەوتەکانیان کۆنتڕۆکرد بەهۆیەوە ماوەیەک هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ تورکیا وەستا و پاشان دەستیپێکردەوە.[1]
- وەزارەتی دارایی و ئابووری لەراگەیاندراوەکەدا داوادەکات، پێویستە بەزووترین کات سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت لیستی مووچەی مانگی (1)ی ساڵی (2017)، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجیەکان بکەن، بە مەبەستی وردبینی کردن و ئامادەکردنی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ساڵی 2017.[2]
- لە کاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبە چێندراوەکانی چەکدارانی #داعش# لە بەرزاییەکانی #گەڕاو# لە بەرەی #مەخمور#، تەقینەوەی بۆمبێک پێشمەرگەیەک بەناوی #ئیڤان محەمەد ئەمین هەرکی# پێشمەرگەی لیوای نەوت و غاز ی شەهید کرد.
- مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی باب هێزەکانیان دەچنە #مەنبەج# و ئەگەر #یەپەگە# لەوشارە پاشەکشە نەکات لێیدەدەن.[3]
- کەمپەینی 'نا' بۆ ڕیفراندۆمی 16ی نیسانی حکومەتی ئاکەپە بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا، لە شارەکانی #ئامەد#، وان، ئیزمیر و ئەستەنبۆل دەستیپێکرد.[4]