ڕووداو -هەولێر
پێشانگەی کاری دەستی لە بازاڕی داون تاون لە هەولێر کرایەوە، کە تێیدا زیاتر لە 80 کەس لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کارە دەستییەکانیان نمایش دەکەن. پیشانگەکە ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج لێی ناساندنی کاری دەستی و کولتووری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
17-06-2017