$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی چالاکییەکی هەپەگە و یەژاستار لە گردی کۆردینەی شارۆچکەی چەلێی سەربە #جولەمێرگ# نۆ سەربازی تورکیا کوژران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەبوبەکر مەعروفی شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی یارمەتییەکانی هاوڵاتییانی #بۆکان#ی لێدەخوڕی و کە بیگەیەنەتە #کرماشان#، لە دەوروبەری شاری #جوانڕۆ#ی سەربە کرماشان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا.[1]
- یەکێتی نێودەوڵەتیی ئینداستریال، بە نووسینی نامەیەکی کراوە بۆ حەسەن ڕۆحانیی سەرۆک کۆماری ڕژێمی ئێران، داوای ئازادکردنی #مەحمود ساڵحی# و ڕەزا شەهابی-یان کرد، هەروەها پێنج سەندیکای کرێکاریی فەرەنساش، هەمان داوایان ئاراستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژێمی ئێران کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- سەرچاوەکان باس لە ڕاکردنی وەزیری داد #سینان چەلەبی# دەکەن. #وەزارەتی داد#یش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە.[1]
- چالاکوانانی کەمپینی وەتەن چاوی لێمانە داوادەکەن کە ئێران ڕێگری نەکات لە گەیاندنی کۆمەکەکانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاشکراشی دەکەن کە پێویستە لە هەر ڕووداوێکدا کورد هەست نەکات بێکەسن.[2]
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە گواستنەوەی 61 فەرمانبەری کورد لە کۆگای سوتەمەنی #خانەقین# کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە بۆ بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی دیالە.[3]
- بەرپرسێکی #حەشدی شەعبی# ڕایگەیاند، چەتەکانی #داعش#، ڕێگای سەرەکی نێوان #کفری#، #خورماتوو#یان بۆ ماوەیەکی کاتی داخست و دواتر بە هۆی بۆردومانەکانی حەشدەوە، ناوچەکەیان جێهێشت.[2]
- لە سنوری شارۆچکەی #دوبز# سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن ژمارەیەک چەکدار کە گوماندەکرێت داعش بن ڕفێندران، یەکێک لە ڕفێندراوان پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی و ئەفسەری خانەنشینە بەپلەی عەمید.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرۆکی تورکيا ڕەجەب تەيب ئەردۆغان ڕايگەياند، ئەمريکا بەڵێنەکانی لە سووريا بەجێ نەگەياندوون و ناکەوينە هەمان تەڵەوە لە #عەفرين# و دەبێت ئه و شارە لە يەکينە کوردەکان پاک بکرێتەوە.[4]