$باکووری کوردستان$
- #سەلاحەدین دەمیرتاش# و #عەبدوڵڵا زەیدان# کە لە بەندیخانەی ئەدەرنەوە پەیامیکیان ئاراستەی گەلی گەڤەر کرد و وتیان، گەلی گەڤەر لە 24ی حوزەیران / 3ی پووشپەڕ بەدەنگەکانی خۆیان وەڵامێکی توند دەدەنە زۆردرادەکان.[3]
- پەرلەمانتاری هەدەپە #فەرهاد ئەنجوو# کە مافی پەرلەمانتاری لێسەندرابوویەوە، لە لایەن دادگەوە سزای 10 مانگ زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە. دواتر سزاکە گۆڕدرا بۆ سزای پارەدان.[3]
- ئەمڕۆ پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# سەردانی داواکاری گشتی دادگای کۆماری بورسایان کرد بۆئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت بچنە ئیمرالی، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە، بەوەش ئەوە 763 جارە داواکاریی پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان ڕەتدەکرێتەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #مستەفا هیجری#، لێپرسراوی گشتیی #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران (حدکا) ڕایگەیاند لە دژی ئێران، کۆمەڵێک بەڵگەیان بە ئەمریکا داوە.[1]
- زیاتر لە دوو هەزار چالاکوانی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ، بە واژۆکردنی نامەیەک داوایانکرد، کە سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد بوەستێندرێت.[4]
$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری #داعش# هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نموزەجییە لەناوچەی زەربانی سنوری #حەویجە# و کوڕێ موختاری گوندەکەیان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندووە.[2]
- چەند ڕۆژێکە لە دەروازە سنوریەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، هێزێکی ئەمنیی تورکیا چاودێرییەکی چڕی خستووەتە سەر مۆبایلی گەشتیارەکانی هەرێم وێنە و بابەتی ناو تۆڕە کومەڵایەتییەکان دەسڕنەوە.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی بۆکریسکان، کوزینە، کورتەک، ئیندزێ و لێوژە، زارگەلی، بایەوان، سلێ و گەلیی بەدران-یان لە بناری #قەندیل# بۆردوومان کرد.[4]
- سەرۆکی زانکۆی پالسکی چیکی، (30) کورسی خوێندن وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس پێشکەش بە #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی کرد کە (20) کورسیان تایبەت دەبێت بە پزیشکی گشتی و (10) کورسیەکەی دیکەش بۆ پزیشکی ددان دەبێت.[2]
- حکومەتی ئەنقەرە ئەو 150 کەسەی ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و لە ئاوی ئەدرنەی نێوان تورکیا - یۆنان دەستگیرکرابوون.[1]
- بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، درەنگانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی گەورەی ئەمریکا بە چەکی گەورە و قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بەرەو سنوری #مەخموور# هاتوون و تێپەڕبوون.[2]
- لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە سەربازییەکانی عێراق-دا ژمارەیەک چەکداری داعش لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای #کەرکووک# دەستگیرکران.[2]
- چالاکیی قەڵغانی زیندووی گەنجانی وەڵاتپارێزی باشووری کوردستان لە قەندیل ماوەی 5 ڕۆژە بەردەوامە. چەندین کەس کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتبوون، سەردانی چادری چالاکانی قەڵغانی زیندوویان کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- جوتیارێکی کورد لە شاری #عەفرین# بە مەبەستی پاراستنی گەنمەکەی لە بەتاڵانبردن شەش چەتەی هێزە هاوپەیمانەکانی تورکیا دەکوژێت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لقی نەرویج-ی ئامنستی ئینتەرناشناڵ نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی ئێران کرد، کە 33 هەزار هاوڵاتی نەرویجی واژۆیان کردووە و تێیدا داوای لابردنی سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی دەکەن.[4]
- نازم عومەر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەپێی عورف و ڕەچاوکردنی پێداویستی هەرێمی کوردستان بە ئاو، نەرمیی نواندووە و بەشێک لە ئاوی #زێی بچووک#ی بەرداوەتەوە. دەشڵێت: دەبێ ئێمەش تێبگەین کە ئێران بەنداوی بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکردووە.[1]
- نورەددین جانیکلی، وەزیری بەرگری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی لەگەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەندیل گفتوگۆی کرد و ڕایگەیاند: تاوەکو ئه و کاتەی بەیەکجارەکی تیرۆر لەناودەبردرێت، سوپاکەمان لە باکووری عێراق دەمێنێتەوە. هەروەها پێشنیازی هاوئاهەنگیمان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە لە ئێران کردووە، ئەوانیش ڕەزامەندییان دەربڕیوە.[1]