دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزدی، کە لەشاری #هەولێر# بەڕێوەچوو، نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کچ و ژنانی ئێزیدی، پێشانگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی دژ بە کوردانی ئێزیدی کردەوەو چەندین ڕەهەندی بە جیۆنسایدناساندنی تاوانەکەی خستەڕوو.
لە پێشانگاکەدا، نامەی چاتی بەرنامەی وەتس ئەپ نمایشکران کە لەرێگەیەوە چەکدارانی #داعش# مامەڵەی بازرگانیکردنیان بە ژنان و کچان ئەنجامداوە و نرخیان بۆ ژن و کچان کردوە.
گفتوگۆکان لەرێگەی مۆبایلی ئەو داعشانەن ئاشکرابووە، کە لە شەڕدا کوژراون و مۆبایلەکانیان کەوتووەتە دەست هێزە عێرقییەکان و #پێشمەرگە# و ئەرشیفکراون وەک بەشێکی گرنگی بەڵگەیی بۆ بەجیۆنسایدناساندنی کەیسی ئیزدییەکان و تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزیدی.
لەبارەی کۆنفرانس و پرسی بەڵگەکانی تایبەت بەجینۆسایدناساندنی کەیسی کوردانی ئێزیدی، خەیری بۆزانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییەکان و بەرپرسی دۆسیەی ڕزگارکردنی ڕفێندراونی ئێزدی، بە داڕۆژی ڕاگەیاند، زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی لە لایەن داعشەوە ڕفێندراون و زیاتر لە 100 هەزار کوردی ئێزدیش بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە، تا ئێستاش 3102 ئێزدی بێسەروشوێنن.
بۆزانی، ڕاشیگەیاند ئەوەی ئێمەی لێرە کۆکردووەتەوە، باسکردنی کۆمەڵکوژییەکی دیکەیە دژ بە کوردانی ئێزیدی و ئەو نامانەی کە لە پێشانگاکەدا نمایشکراون بەڵگەی بەهێزی ئەوەن کە چۆن داعش بازرگانی بە ژنان و کچانەوە کردووە کە زیاترە لە جینۆسایدکردنێک، نەک بەتەنیا جینۆساید، بەڵکو هەموو پێوەرەکانی لەناوبردنی ئێزیدییەکان لەخۆدەگرێت.
دەڵێت بەپێی دواین ئامار تا 14ی ئابی 2018 تا ئێستا زیاتر لە 2500 سڤیل، شەهیدکراون و 62 گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە و کۆی شەش هەزار و 417 ڕفێندراوی کوردی ئێزدی، تا ئێستاش سێ هەزار و 315 کەس ڕزگارکراون، سێ هەزار و 102 کەسیش بێسەروشوێنن.[1]
#18-08-2018#