ناو: کەمال
ناوی باوک: حاجی جەلال
ساڵی لەدایکبوون: 1958
ڕۆژیی شەهیدبوون: #06-08-1986#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: زیندانی #ئەبوغرێب#
$ژیاننامە$
ساڵی 1958 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، برای شەهید #جەبار حاجی جەلال وێلەکەیی#یە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری #زانکۆی سەڵاحەدین# بووە. ئەندامی چالاکی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# بووە، چەندین چالاکی پێشمەرگانەی ئەنجامداوە، شەوی #08-09-1985# لەلایەن ئەمنی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێت، دوای سێ مانگ لە ئازاردان و ئەشکەنجەدانی زۆر، دەگوارێتەوە بۆ زیندانی ئەبوغرێب لە شەوی #06-08-1986# لە سێدارە دەدرێت. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (2003) تەرمی شەهید دەهێنرێتەوە بۆ سلێمانی و لە #گردی سەیوان# بە خاک دەسپێردێت. [1]