$باکووری کوردستان$
- لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەتورکیا، فاتما گوندوز هاوسەرۆکی ناوچەیی #هەدەپە#-ی سڵۆپی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا.[1]
$باشووری کوردستان$
- بە بڕیاری پارێزگاری #کەرکووک# بەوەکالەت، ڕووبەری زیاتر لە 850 هەزار دۆنم زەویی کورد بۆ ئەمساڵ نەخرانە نێو پلانی کشتوکاڵی و، جووتیارەکانیان گەنم و جۆیان لێ وەرناگیرێت، جووتیارانیش ئەمە بە گورزێکی کوشندە هەژمار دەکەن.[2]
- بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی #هەولێر# دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی ژێرزەوی 30 بۆ 50 مەتر بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا زووە ئەوە ڕابگەیێنن کە مەترسی وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر نەماوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی 'قەڵغانی فورات'ی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی کرێدی بە چەکی قورس هێرشیان کرە سەر سەنگەری #شەڕڤان#انی ئەنجوومەنی سەربازیی باب لە گوندی بوهیج.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە ڤێلێەرس-بۆلێ لە پاریس.[1]