$باشووری کوردستان$
- لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی دوێنێ لە گوندی پەڵکانە بەرامبەر هاووڵاتیانی کورد کرا، هاوشێوەی ڕەفتارەکانی ڕژێمی بەعس بوو و نابێت حکومەتی هەرێم لێی بێدەنگ بێت.[1]
- فڕۆکەیەکی هەواڵگری سوپای تورکیا لە ناوچەی #ئامێدی# سەر بە پارێزگای #دهۆک# کەوتەخوارەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284062/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکە تێکشکاوەکەی تورکیا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکە تێکشکاوەکەی تورکیا=KTML_ImageCaption_End=
- لە چیای بۆتێ لە دەڤەری بارزان، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، هاوڵاتییەکی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی گوندی پێندرۆی شەهید کرد. ناوی ئەو 'کازم عەلی'ە و تەمەنی 50 ساڵە، خەڵکی گوندی پێندرۆیە و دانیشتووی شارەدێی #بەحرکە#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#ە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە ڕووی لە ناوچەکە کردووە. بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکە، سوپای تورک مۆڵەتی بە بە 20 کەسداوە بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بچنە چیای بۆتێ.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 16:15ی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری #گرێ سپی# تەقینەوەیەک ڕوویدا. لە ئەنجامدا کەسێک شەهیدبوو و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.[3]