$باکووری کوردستان$
- داگیرکەری تورک سزای زیندانی ساڵێک و سێ مانگی بەسەر #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#دا سەپاند.[2]
لە ئۆپەراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا لە #دێرسم#، جەلال ئایدین، بەڕێوەبەری پێشووی #دەبەپە#، موراد پۆلاد هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بالابان تورگوت و جەمال گونگۆرموش-ی بەڕێوەبەرانی هەدەپە، محەمەد عەلی یازر-ی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی، مستەفا ئاتاچ-ی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان (سەمەفە - SMF) ئۆزجان ئاتەش، فەریدە کت و بێریڤان کت گۆنگروموش دەستبەسەر کران. بەپێی زانیارییەکان بێریڤان کت گونگۆرموش بە کۆرپەیەکی سێ مانگیی سکپڕە. دەوترێت ئۆپەراسیۆنی دێرسم بەردەوامە و لەوانەیە ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان بەرز ببێتەوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بە چاودێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ 12مین کۆنگرەی هەنگەوانانی عەرەب لە پێشانگای نێودەوڵەتی #هەولێر# بەڕێوەدەچێت، تیادا جێگە لە هەنگاوانانی کوردستان، هەنگەوانانی 20 وڵات لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا ئەفریقیا ئامادەی کۆنگرەکە دەبن و بەرهەمەکانی خۆشیان نمایش دەکەن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370387/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=12هەمین کۆنگرە و پێشانگای هەنگەوانانی عەرەب لە هەولێر بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=12هەمین کۆنگرە و پێشانگای هەنگەوانانی عەرەب لە هەولێر بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوی #منداڵپارێزی کوردستان# هەشتەمین پێشانگەی ساڵانەی هونەری شێوەکاری و ئیشی دەست بۆ بەرهەمی منداڵانی سودمەندی پڕۆژە پەروەردەییە درێژخایەنەکانی کردەوە و بڕیارە تا سەعات 5ی ئێوارە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. پێشانگەکە لە هۆڵی نیشتمانی #ئەمنە سوورەکە# بەڕێوەدەچێت و داهاتەکەشی بۆ (پاراستن و تەندروستی و پەروەردە) یە بۆ هەموو منداڵێک.[4]
- سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای سەردانی بۆ بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسروور بارزانی پێشوازی لێکرا. لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەولێر، سێرگی لاڤرۆڤ بە جیا لەگەڵ #مەسعود بارزانی#، #نێچیرڤان بارزانی# و #مەسرور بارزانی# کۆبووەوە.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370387/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە هەرێمی کوردستان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە هەرێمی کوردستان=KTML_ImageCaption_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی تورکیا بۆ یەکەمجار گوندی پێشابووریان لە سنووری شارۆچکەی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی #زاخۆ#ی بۆردوومانکرد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی ڕزگاری دەڵێت: ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.[6]
- خەڵاتەکانی چوارەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی #سلێمانی# دابەشکرا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ سەرلەبەیانی، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خاڵەکانی لە سەر سنوری شاروچکەی #سەرێکانی# کانتۆنی #حەسەکە# و #گرێ سپی# هەرێمی فورات دەستیان بە کشانەوە کردووە.[2]
- لە ڕۆزبەی شارەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕؤژهەڵاتی سووریا دەیان هەزار هاووڵاتی لە هەمبەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەرشەقامەکان.[2]
- هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە - QSD) لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، یەکەمین ئەنجامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، پێشێلکردنی ڕێککەوتنی میکانیزمی ئاسایش بوو و هێزەکانی ڕژێم بە پشتگیری ڕووسیا بەرەو #منبج# پێشڕەوی دەکەن.[2]
- میدیاکانی تورکیا ئاشکرایانکرد: تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی عەزاز لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداوە کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو چەکدارانەدایە کە تورکیا پشتیوانی دەکات و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆشکی سپی ڕایگەیاند، تورکیا 'لە ماوەیەکی نزیکدا' ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و ئەوانیش لە سنور کشاونەتەوە و لە ئێستا بە دواوە، تورکیا بەرپرسی ئەو #داعش#انەیە کە زیندانیکراون.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370387/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 07-10-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370387/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- برێت مەکگۆرک لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایدەگەیەنێت ترا مپ دوای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکردەیەکی بیانی، خەڵاتێکی پێشکەش بە ڕوسیا و ئێران و داعش کرد.[3]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، سوورن لەسەر هێرشکردنە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا و هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە کشانەوە کردووە.[1]
- #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا لە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوادەکات دەبێت هەر کوردێک لە کوردستان یان لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، بە گیانی پێکەوەیی، بە چالاکی و هەر کارێک کە بتوانن لە دژی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، بەرگری بکەن و پارێزگاری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی بەرخۆدانە کەنەکە داواش لە #نەتەوە یەکگرتووەکان# و هەموو مرۆڤایەتیش دەکات باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تەنیا جێنەهێڵن.[5]
- سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی وڵاتەکەی لە سووریا ڕایگەیاند: ئێمە لەو شەڕە بێمانا و بێ کۆتاییە دێینە دەرەوە. کوردیش بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداون.[6]
- #نەتەوە یەکگرتووەکان# داوا دەکات لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکە پارێزراوبن.[4]
- یەکێتی ئەوروپا دژایەتی خۆی لەبەرامبەر هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا دەربڕی ڕایگەیاند: ئەم جەنگە دەبێتە هۆی لەباربردنی تێکڕای هەوڵە دیبلۆماتیەکان کە بۆ چارەسەری پرسی سوریا نراون.[4]
- دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا دەنووسێت، هەروەک چۆن پێشتریش گوتوومە و ئێستاش دووپاتیدەکەمەوە، ئەگەر تورکیا کارێک بکات کە من بە ژیریی بێپایانی خۆم پێموابێت سنووری بەزاندووە، ئەو کاتە ئابوورییەکەی بە تەواوی وێراندەکەم و لەناویدەبەم.[6]
- سەرۆکی دادی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەر هێزی ئەمریکا پشت لە کورد بکات شکۆی ئەمریکا لەکەداردەبێت.[5]