$باکووری کوردستان$
- دادگای دەوڵەتی تورک لە #ئامەد# سزای 9 ساڵ و 4 مانگ و 15 ڕۆژی زیندانی بەسەر سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد سەپاندبوو و سزاکە پەسەندکرا.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چارەنووسی شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی #مەهاباد# بە ناوەکانی جەسیم مەجنوونی، ئەسعەد محەمەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری فەر، ڕێبوار پادەست و ئومید عەباسی، پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو 6 هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەو پەیوەندییەدا، خۆیان دەبوێرن.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384466/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=15-07-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384466/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- پاش پێدانی حوکمی 10 ساڵ بەندکران بە #زارا محەمەدی#، خەڵکی کوردستان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە دانانی هەشتەگ ئەو حوکمەیان مەحکووم کرد و پشتیوانییان لەو چالاکە مەدەنییە کرد.[5]
- شەڕ و تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو لە گوندی بڵبەر سەر بە #سەوڵاوا# ڕووی دا. لەو شەڕەدا دوو ئەندامی سپای پاسداران بە ناوەکانی جەماڵ کەرەمی فەرماندەی بەسیجی ناوچەی هەورامان و محەممەد کەرەمی کوژراون و ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران بە ناوی محەممەد مورادی بریندار کراوە.[5]
- هاووڵاتیەکی تەمەن 49 ساڵ خەڵکی گووندی خورینج سەر بە شاری #پیرانشار# بە ناوی “موراد مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار موراد مورادی لە سێ ڕێیانی جلدیان و بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەسبەسەر و لە کاتی دەستبەسەکردنیدا دراوە بە لێدان و کوتان.[7]
- هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا دوو مێرمنداڵی تەمەن 16 ساڵیان بە ناوەکانی ”هێمن ئەدوایی“ و ”کەیومەرس ئەدوایی“ دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی لە بەرزاییەکانی بڵبەر دەستبەسەر کراون. لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو پاسدار کوژران و دووی دیکە بریندار بوون.[7]
$باشووری کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک گردی کۆردینەی تۆپباران کرد کە وەک گۆڕەپانی ناوەڕاستی حەفتانین دەناسرێت.[6]
- تورک گوندەکانی ئەڤلەهێ و پیربلا لە سنووری شارۆچکەی #باتیفا# تۆپباران دەکات و 50 گوللە تۆپ بەر دەوروبەری گوندەکان کەوتوون. هەروەها تورک گوندی سیلای سەر بە شارۆچکەی باتیفایشی تۆپباران کردووە و 25 گوللە تۆپ بەر دەوروبەری گوندەکە کەوتوون.[2]
- وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 18 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، 238 کەس تووشبوون و 78 کەسیش چاکبوونەتەوە.[1]
- #سۆران# عومەر، ئەندامی #پەرلەمانی کوردستان# لە فراکسیۆنی #کۆمەڵی ئیسلامی# نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەیانی ئەمڕۆ خانەنشینێک لەبەردەم یەکێک لە بنکەکانی دابەشکردنی مووچە له #سلێمانی# کە لەسەرەدا بوو بۆ وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384466/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. خانەنشینێک لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. خانەنشینێک لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا=KTML_ImageCaption_End=
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لقی #کەرکووک#ی #یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان# بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد و ڕایانگەیاند، درەنگانێکی شەوی سێشەممە لە نەخۆشخانەی جمهووری شاری کەرکووک ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویدا کە یەکێک لە مامۆستاکانی شاری کەرکووک سەر بە خوێندنی کوردی بە کەلەپچەکراوی بەدیار هاوژینەکەیەوە چاوەڕێی مەرگی خێزانی بوو و تاوەکو خێزانی گیانی سپارد. لقی کەرکووکی یەکێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند جگەلەوەی ئەو کارە خاڵییە لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان، سووکایەتیشە بەرامبەر پرۆسەی پەروەردە.[2]
- کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە #هەولێر# ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان لە هەڕەشەی تیرۆر. جەختیشدەکاتەوە تاوەکو کۆتاییهێنان بە پارتی کرێکارانی کوردستان - #پەکەکە# لە هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوام دەبێت.[2]
- سوپای عێراق بە بیانووی لەناوبردنی چەکدارانی #داعش#، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە #گەرمیان# و #خانەقین# دەستپێکردووە و بەنیازیشە بنکەیەکی سەربازی له گوندی کارێزی شارۆچکەی #کفری# دابمەزرێنێ و هێزەکانی لەوێ جێگیر بکات. هاوکات هێزەکانی پێشمەرگەش ڕێگە بە جێگیربوونی ئه و هێزانە نادات و فەرماندەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنن، ئەگەر ئەوان هێز له و ناوچانە جێگیربکەن، ئەوانیش هێزی پێشمەرگە لەناوچەکە جێگیر دەکات.[4]
- ژنانی تەڤگەری ئازادیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پەیامێکیان ئاڕاستەی ژنانی سیاسیی و ئەرکدار لە ناو حکومەتدا کرد و ڕایانگەیاند، بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان پێویستە هەموو ژنان بێنە لای یەک و قۆناغێکی نوێ لە مێژوو بنوو#سنە#وە.[7]
- لە ڕاگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی #حاجی ئۆمەران#دا ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووریدا کراوە، کە لە ناو کامیۆنێکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی لەدیوی ئێران ویستویەتی بیهێنێتە ناو هەرێمی کوردستان.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گردبوونەوەی بەشێک لە کەسوکاری زیندانیانی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە بەردەوام پەرلەمانی کوردستان، ئەوان داوایان کرد کە سزای لە سێدارەدانی کەسوکارەکانیان بۆ هەتاهەتایی کەمبکرێتەوە یاخود لێبووردنی گشتییان بۆ دەربچێت.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 19:58 خولەک بە کاتی ناوچەکە، لە گەڕەکی مەهلەجی شاری #حەسەکە#ی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە 6 برینداری لێکەوتووەتەوە و برینی یەکێک لە بریندارەکان قوڕسە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384466/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە شاری حەسەکە تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە شاری حەسەکە تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە میدیا ئێرانییەکان گواستییەوە، ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بوشەهری ئێرانی کەوتەوە و بەو هۆیەوە 3 کەشتی کە لە بەندەرەکە لەنگەریان گرتبوو، سووتان. لەم بارەیەوە ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاوی کردەوە، بەلایەنی کەم 3 کەشتیی لە بەندەرەکە سووتان.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)