ئەگەر دایک وەسفی کچ بکا، مەگەر خاڵۆ بیخوازێ.
دایک بەردەوام پشتی منداڵی دەگرێ، بەتایبەتیی کچ، ئەو خێزانەی کە کچی تووشت جۆرێک لە سەرەڕۆیی یان ناوزڕاندن دەبێت، دایکی بۆی دەپۆشێ و بەردەوام دەکەوێتە وەسف و سەنای، لە کۆمەڵگەدا هەر کچێک لەو دۆخەدا بێت و بەو شیوەیە دایکی وەسفی بکات، خەڵکی بێگانە نایخوازێ، بۆیە دایک پەنادەباتە بەر کەسە نزیکەکانی و خزمایەتی لەگەڵ ئەواندا درووست دەکات.[1]