ناونیشانی پەڕتووک: پرۆژە پراکتیکییەکانی بونیادنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی
ناوی نووسەر: 1. #مەزڵووم عەبدی#، 2. پۆڵات جان
ناوی وەرگێڕ: ئەکبەر حەسەن
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: سلێمانی
دەزگای پەخش: #غەزەلنووس#
ساڵی چاپ: 2020
پرۆژەی خۆبەڕێوەبەرایەتی تەعبیرە لە کۆمەڵێگ هەنگاوی کردەیی بنچینەیی، کۆمەڵێک پرۆژەی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی کۆمەڵگە و دابینکردنی پێویستی و داواکانی بە شێوەیەکی کردەیی.
ئەو هەنگاو و خاڵانه، بە زەمینە و ڕێسای بنچینەیی بونیادنانی خۆبەڕێوەبەرایەتیی دێمۆکراتیک دادەنرێن، خۆبەڕێوەبەرایەتییەک کە هەم ستوونی و هەم ئاسۆیی گەشە دەکات و لەگەڵ خۆیدا دامەزراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵەکه ڕۆدەنێت.
ئێمە باوەڕمان بەم پرۆژەیە هەیە، بە پێویستییەکی مان و نەمانیی دەزانین کە دەبێ سەرجەم وزە و هەوڵمان بۆ بونیادنان و سەرخستنی تەرخان بکەین، کاتێکیش سیستەمی خۆبەڕێوەبەرێتی بوو بە دیفاکتۆیەک دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش پێیان خۆش بێ یان نا، قبوڵی دەکەن. لە هەردوو حاڵەتەکەدا، بوونی کورد دەبێت بە واقیعێکی ڕیکخراو و بەسیستم دیار کە ناشێت نەبینرێت. دووبارەی دەکەینەوە، گەلی کورد لە ڕۆژئاڤا و سوریا چووەتە قۆناغێکی مێژوویی گرنگەوە و دەرفەتێکی مەزنی لە بەردەمدایه، دەرفەتێک بۆ ئازادی، خۆسەلماندن، خۆبونیادنان و کۆتاییهێنان بەو سیاسەتانەی کە لە سەردەمی ڕۆیشتنی فەڕەنسییەکانەوە لە دژی پیادە دەکرێن. [1]